بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان



دوابەدوای ڕژانی ڕۆنی ڕەش لە تانكەرێك لەناو شارۆچكەی دوكان و مەترسی تێكەڵ بوونی بە ئاوی قەشقۆڵی و ئاوی خواردنەوە، بەڵام وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەڵێت: کێشە بۆ ئاوی سلێمانی درووست نەبووە.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، کێشە بۆ ئاوی سلێمانی درووست نەبووە و لەوکاتەدا، كە ئەو ڕووداوە ڕوویداوە پڕۆژەكە کوژابووەوە.

دەشڵێت: “ئێستا دابەشکردنی ئاو بەسەر گەڕەكەكاندا ئاساییە”.

ئەكە لەكاتێكدایە، كە سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان ڕایگەیاندووە، لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای دوکان تانکەرێک کە ڕۆنی ڕەشی بارکردووە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە، لە ئەنجامدا ڕۆنە ڕەشەکە تێکەڵ بە ئاوەڕۆی گەڕەکەکە بووە و لەوێشەوە ڕژاوەتە دەریاچەکەوە.

وتوشیەتی، “داوامانکردووە بەردانەوەی ئاو بۆ ناو شاری سلێمانی و ناو دوکانیش ڕابگیرێت بۆ ئەوەی ئاوی پیس بە ماڵان نەگات تا ئەوکاتەی کێشەکە چارەسەردەبێت”.

بەهای دۆلار دووبارە بەرزبووەوە
پێشت بەهای دۆلار دووبارە بەرزبووەوە
تیكتۆك لە سەرتاسەری عێراق قەدەغە دەكرێت
دواتر تیكتۆك لە سەرتاسەری عێراق قەدەغە دەكرێت
ەیوەندیدار