كاتی دابەشكردنی بەشەخۆراكی ڕەمەزان دیاریكرا



هەرچەندە بڕیار بوو لەگەڵ دەستپێكی مانگی ڕەمەزان، سەبەتەی خۆراكی بە 4 ماددەی زیادكراوەوە دابەش بكرێت، بەڵام نیوەی مانگەكە تێپەڕیوە و هێشتا بەتەواوی دابەشكردن دەستی پێنەكردووە و بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر دەڵێت: ئێستا لەنێو شاری هەولێر خۆراک دابەش دەکەن.

دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە پارێزگای هەولێر ڕایگەیاندووە، “ساڵانە 10 سەبەتەی خۆراک دابەش دەکرێت، ئێستا دەستکراوە بە دابەشکردنی سەبەتەی دووەم و لە ناوچە دوورەکان تەواو کراوە، ئێستا لەنێو شار خۆراک دابەش دەکەین و پاش تەواوکردنی ناوشار دابەشکردنی دەورووبەری هەولێر دەستپێدەکات.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو چوار ماددەیەی بۆ مانگی رەمەزان زیادکراوە، لە سێ شەممەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چوار ماددەیەی بۆ مانگی رەمەزان زیاد کراوە، لەگەڵ بەشەخۆراک دابەش دەکرێت، پێکێدت لە(ئاردی سفر و نیشاستە و شعرییە و مەعکەرۆنی).

 

سەرۆك كۆمار: دوو بەنداو بۆ سوود وەرگرتن لە ئاوی باران دروستدەكرێن
پێشت سەرۆك كۆمار: دوو بەنداو بۆ سوود وەرگرتن لە ئاوی باران دروستدەكرێن
بەهای دۆلار دووبارە بەرزبووەوە
دواتر بەهای دۆلار دووبارە بەرزبووەوە
ەیوەندیدار