کەشناسی هەرێم پێشبینی بارینی بەفر لە هەندێک ناوچە دەکات



کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو ئاشکرا کرد و دەڵێت، باران بارین بەردەوام دەبێت و ئەگەری بارینی بەفری لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری سلێمنای و هەندێک ناوچە هەیە.

کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات،  بەهۆی کاریگەری بەردەوامى ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەى لەسەر ناوچەکەمان هەیە تەواوى ئاسمانى هەرێم هەورى باراناوى دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان , لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت .

دەشڵێت، لە کانەکانی دوای نیوەڕۆ لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان بارانی مامناوەند دەبارێت و هەندێک کات باران بەشێوەی تاوە بارانی کورت خایەن دەبێت . شەویش  کاریگەری ئەو شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت. هەروەها بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت .

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت .

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .

پلەکانی گەرما / بە نزیکەی 1 تــــا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

 

هەروەها کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات سبەینێ کەش و هەوا جارێکیتر ناجێگیری بەخۆیەوە ببینێ و ئاسمان هەور دەبێت و بارانی مامناوەند دەبارێت بە تایبەت لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان،

باران بارینی زیاتر دەبێت بەروارد بە ناوچەکانی تر , لە هەندێک کات و ناوچە پێشبینی هەورە تریشقە و تاوە بارانى کورت خایەن دەکرێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 19

18 سلێمانی :

17 دهۆک :

زاخۆ : 17

هەڵەبجە : 19

کەرکوک : 22

سۆران : 12

حاجی ئۆمەران : 5

گەرمیان : 24

 

بۆ یەکەمجار گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ بەکارهێنرا
پێت بۆ یەکەمجار گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ بەکارهێنرا
بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی تێکدانی خانەی DNA دادەنرێت
دوات بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی تێکدانی خانەی DNA دادەنرێت
پەیوەندیدار