بۆ یەکەمجار گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ بەکارهێنرا



پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتی ماساشوستس لە ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند، پیاوێکی تەمەن ٦٢ ساڵ کە نەخۆشی گورچیلەی قۆناغی کۆتایی هەیە، بووە یەکەم کەس لە جیهاندا گورچیلەیەکی نوێی لە بەرازێکەوە بۆ گواسترابێتەوە.

نەخۆشخانەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، نەشتەرگەرییەکە ” دەبێتە گۆڕانکارییەکی گەورە و چارەنوسساز بۆ مرۆڤەکان و بەسەرکەوتنی یەکجارەکی ئەم نەشتەرگەرییە، مرۆڤایەتی دەخاتە ئاستێکی ترەوە بۆ دەستگەیشتن بە هەندێک ئەندامی نێو جەستە کە بە ئاسانی ناتوانرێت بەدەستبهێنرێت.

نەشتەرگەرییەکە لە ١٦ی ئازار ئەنجامدراوە، و ٤ کاتژمێری خایاندووە.

گورچیلەی بەرازەکە لەلایەن کۆمپانیای eGenesis لە کامبریج لە ویلایەتی ماساشوستس  دەستنیشان و دابینکرا بۆ نەخۆشەکە،

شایەنی باسە ئەمە یەکەم نەشتەرگەری لەو جۆرەیە لە جیهاندا کە ئەنجام درابێت، و ئەندامێکی ناوجەستەی گیاندارێک بۆ مرۆڤ بەکاردەهێنرێت.

 

هاکان فیدان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
پێشت هاکان فیدان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
کەشناسی هەرێم پێشبینی بارینی بەفر لە هەندێک ناوچە دەکات
دواتر کەشناسی هەرێم پێشبینی بارینی بەفر لە هەندێک ناوچە دەکات
ەیوەندیدار