بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی تێکدانی خانەی DNA دادەنرێت



توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات کە ڤایپ یان جگەرەی ئەلکترۆنی زیان بە DNA ی بەکارهێنەرانی دەگەیەنێت و زیانەکانیشی لە جگەرەکێشی توتن زیاترە.

توێژەرانی زانکۆی کۆلێژی لەندەن بۆیان دەرکەوتووە کە بەکارهێنەرانی جگەرەی ئەلیکترۆنی و ڤایپ گۆڕانکاری لە DNA ی خانەکانی ناو دەمیاندا ڕوودەدات، ئەم گۆڕانکاریانەش پەیوەندییان بە گەشەکردنی شێرپەنجەی سییەکانەوە هەیە.

ئەمە یەکەم توێژینەوەی گەورەیە کە لەسەر جگەرەی ئەلکترۆنی و ڤایپ ئەنجام دراوە، و زانیارییەکان باس لە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە دەکەن، بەڵام زاناکان دەڵێن لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە.

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری توێژینەوەی شێرپەنجەدا بڵاوکراوەتەوە، پشکنینی دی ئێن ئەی زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ کەسی کردووە.

یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە، پرۆفیسۆر مارتن وایدشواندەر، دەڵێت جگەرەی ئەلیکترۆنی “ڕەنگە ئەوەندە زیانبەخش نەبێت کە لە سەرەتادا بیری لێدەکرایەوە”.

دکتۆر چیارا هێرزۆگ دەڵێت: لە کاتێکدا کۆدەنگی زانستی ئەوەیە کە جگەرەی ئەلیکترۆنی سەلامەتترە لە جگەرەکێشانی تووتن، ناتوانین وا دابنێین کە بە تەواوی سەلامەتە بۆ بەکارهێنان و گرنگە لێکۆڵینەوە لە مەترسییە درێژخایەنەکانیان بکەین و پەیوەندییەکانی بە شێرپەنجەوە. ”

دەزگای تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، جگەرەی ئەلیکترۆنی بە شێوەیەکی بەرچاو سەلامەتترە لە جگەرەکێشانی تووتن، هەروەها ئامۆژگاری جگەرەکێشان کراوە بۆ باشترکردنی تەندروستی خۆیان بگۆڕدرێن بۆ جگەرەی ئەلیکترۆنی، بەڵام گۆڕانکاری لە DNA لە بەکارهێنەرانی جگەرەی ئەلیکترۆنیشدا بەدی کراوە کە لە ماوەی تەمەنیاندا کەمتر لە 100 جگەرەی تووتنیان کێشاوە.

“جگەرەی ئەلیکترۆنی بێ مەترسی نییە”

دکتۆر یان واکەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سیاسەتی توێژینەوەی شێرپەنجەی بەریتانیا دەڵێت: ئەم توێژینەوەیە یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتنمان لە جگەرەی ئەلیکترۆنی، بەڵام ئەوە نیشان نادات کە جگەرەی ئەلیکترۆنی دەبێتە هۆی شێرپەنجە.

وتیشی: چەندین دەیە لێکۆڵینەوە پەیوەندی نێوان جگەرەکێشان و شێرپەنجەیان سەلماندووە، توێژینەوەکانیش تا ئێستا دەریانخستووە جگەرەی ئەلیکترۆنی زیانی زۆر کەمترە لە جگەرەی توتن و دەتوانێت یارمەتی خەڵک بدات بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان.

“بەڵام ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە جگەرەی ئەلیکترۆنی بێ مەترسی نییە، بۆیە پێویستمان بە لێکۆڵینەوەی زیاترە بۆ ئاشکراکردنی کاریگەرییە درێژخایەنەکانیان لەسەر تەندروستی مرۆڤ.”

کەشناسی هەرێم پێشبینی بارینی بەفر لە هەندێک ناوچە دەکات
پێشت کەشناسی هەرێم پێشبینی بارینی بەفر لە هەندێک ناوچە دەکات
ئەمریکا داوای یاسایی لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ تۆمار دەکات
دواتر ئەمریکا داوای یاسایی لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ تۆمار دەکات
ەیوەندیدار