باندیکی دزیکردنی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیداری دزیکردنی ئۆتۆمبێل ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، بە هاوکاری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی و بەشی ئاسایشی قەزاو ناحیەکان، توانیان ٨ تۆمەتباری دزیکردنی ئۆتۆمبێل دەستگیربکەن و ٤ ئۆتۆمبێلیان بگەڕێنرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان.

ئاماژەی بەوەکرد، پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەکانی ئاسایش، بە بڕیاری دادوەر٨  تۆمەتبار لە ٢٠٢٤/٢/٢٩ دەستگیرکران، کە ٦ ئۆتۆمبێلیان دزیوە لە جۆرەکانی (مازدا،BMW) ویستویانە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ساغی بکەنەوە، ئافرەتێک سەرپەرشتی باندەکەی کردووە.

ڕاشیگەیاند، ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی ٤٤٣ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و هەروەها بەپێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە و پشکنینەکان دەرکەوت کە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن.

پارێزگاری دهۆک: زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە
پێشت پارێزگاری دهۆک: زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە
سەعدی پیرە: سەرمسوڕماوە لەوەی بۆچی مووچە دابەش ناکرێت
دواتر سەعدی پیرە: سەرمسوڕماوە لەوەی بۆچی مووچە دابەش ناکرێت
ەیوەندیدار