سەعدی پیرە: سەرمسوڕماوە لەوەی بۆچی مووچە دابەش ناکرێت



وتەبێژی یەکێتی سەرسوڕمانی خۆی لە دابەشنەکردنی ئەو مووچەیە ڕاگەیاند کە لە بەغداوە ڕەوانە کراوە و سەبارەت بە هەڵبژاردنیش دەڵێت، داوا دەکەین لە کاتی خۆیدا بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستاش سەرمسوڕماوە لەوەی بۆچی مووچە دابەش ناکرێت.

سەرلەنوێ ڕەتیشیکردەوە کە لە کۆبوونەوەکەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار لەسەر دواخستنی مووچە درابێت و جەختیکردەوە لەوەی “وەزیرەکانی یەکێتی و گۆڕان لەگەڵ دواخستنی مووچە نەبوون”.

وتەبێژی یەكێتی لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، جەختیکردەوە لە پابەندبوون بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ڕایگەیاند داوا دەکەن هەڵبژاردنەکە لە کاتی خۆیدا بکرێت.

سەبارەت بە بڕیارەکەی پارتیش بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردن ڕایگەیاند جگە لە پارتی هیچ لایەنێکی دیکە داوای دواخستنی هەڵبژاردنی نەکردووە و بایکۆتکردنیش کێشە بۆ هەڵبژاردن دروست دەکات.

سەعدی پیرە ئەوەشی خستەڕوو کە لیستی کاندیدەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادە کردووە و ڕادەستی کۆمسیۆنی دەکەن.

باندیکی دزیکردنی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران
پێشت باندیکی دزیکردنی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران
وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد
دواتر وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد
ەیوەندیدار