پارێزگاری دهۆک: زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە



پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند لە زووترین کاتدا زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی پارێزگاکە قەرەبوو دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، دوێنێ شەو بە ئامادەبوونی مەنسور بارزانی، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کۆوبوونەوە و تێیدا لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، بڕیاردرا زیانلێکەوتووانی لافاوەکە لە زووترین کاتدا قەرەبوو بکرێنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە هەموو هێزەکانی پێشمەرگە دەخرێنە خزمەت ئیدارەی پارێزگاکەوە بۆ بەهاناوەچوون و ڕزگارکردنی لێقەوماوان.

لە شەوی دووشەممەوە شەپۆلێک بارانبارین پارێزگای دهۆکی گرتەوە و بە هۆی دروستبوونی لافاوەوە سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و 11ی دیکەش بریندار بوون، هاوکات زیان بە زیاتر لە 160 خانوو و دەیان ئۆتۆمبێل گەیشت.

گلەیی لە دادگای فیدڕاڵی مەكەن؟
پێشت گلەیی لە دادگای فیدڕاڵی مەكەن؟
باندیکی دزیکردنی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران
دواتر باندیکی دزیکردنی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران
ەیوەندیدار