چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک هەموو ڕۆژێک لە مانگی ڕەمەزاندا گیراوەی کەرکەدییە بخۆیتەوە؟



کەرکەدییە بە یەکێک لە خواردنەوە بەناوبانگەکانی ڕەمەزان دادەنرێت، لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبیدا، کە زۆر کەس پێیان باشە بیخۆنەوە، هەروەها دەتوانن سوودێکی زۆری لێ وەربگرن کاتێک دەخورێتەوە بەبێ ئەوەی بڕێکی زۆر شەکری تێبکەن.

بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی “Eating well” بڵاویکردووەتەوە، ئەم گیراوەیە کاریگەرییە باشەکانی کەرکەدییە دەخەینەڕوو؛

دابەزاندنی پەستانی خوێن

هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنەوەی کەرکەدییە ڕەنگە بەشداربێت لە کەمکردنەوەی ئاستی پەستانی خوێن، بەڵام ئەگەر کەسێک دەرمانی چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن بخوات، پێویستە پێش خواردنی کەرکەدییە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکات، بۆ ئەوەی دووربکەوێتەوە لە هەر کارلێکێکی نەرێنی.

کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ

خواردنەوەی کەرکەدییە بەشدارە لە دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ کە هۆکارێکی گرنگی مەترسییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

بەپێی پێداچوونەوەیەک بە چەندین لێکۆڵینەوەی ئەم دواییە، کەرکەدییە دەتوانێت ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخشی LDL دابەزێنێت.

دابەزاندنی کێش

خواردنەوەی کەرکەدییە بەشدارە لە بەرەوپێشبردنی دابەزاندنی کێش و بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوی، هەروەها توێژینەوەیەک دەریخستووە کە خواردنی کەرکەدییە بۆ ماوەی ١٢ هەفتە ڕەنگە چەوری و پێوەرەکانی بارستەی جەستە کەم بکاتەوە.

شایەنی باسە ئەم کردارە بەو مەرجە ئەنجام دەدرێت کە بڕێکی زۆر شەکر نەخرێتە ناو گیراوەی کەرکەدییەکەوە.

پاککردنەوەی گورچیلە لە ژەهر

چەند توێژینەوەیەک کاریگەری کەرکەدییە یان لەسەر تەندروستی گورچیلە دەرخستووە، بەو پێیەی دەرکەوتووە کە ئەم خواردنەوەیە لە ڕاستیدا کارکردنی گورچیلە باشتر دەکات و یارمەتی نەهێشتنی نیشانەکانی هەوکردنی بۆری میز دەدات.

چۆن خۆمان لە بەفیڕۆدانی خۆراک بپارێزین لە مانگی ڕەمەزاندا؟
پێشت چۆن خۆمان لە بەفیڕۆدانی خۆراک بپارێزین لە مانگی ڕەمەزاندا؟
بزانە بە ڕێگایەکی تەندروست جەستەت بۆ بەڕۆژووبوون ئامادە کردووە؟
دواتر بزانە بە ڕێگایەکی تەندروست جەستەت بۆ بەڕۆژووبوون ئامادە کردووە؟
ەیوەندیدار