بزانە بە ڕێگایەکی تەندروست جەستەت بۆ بەڕۆژووبوون ئامادە کردووە؟



لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بەشێکی زۆر لە ڕۆژووانان تووشی سەرئێشە دەبن، لەئەنجامی وەستانی کتوپڕی خواردنی کافاین و نیکۆتین، جگە لە کەمخەوی و زیادبوونی هەستکردن بە برسێتی و تینوێتی، بۆ دوورکەوتنەوە لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڕۆژوو، دەتوانن ئەم چەند ئامۆژگارییە جێبەجێ بکەن.

پاراستنی هاوسەنگی خۆراکی: دوور بکەوەرەوە لە خواردنی خۆراکی چەور و سورکراوە، خواردنەوە گازییەکان و شیرینی زیادە، هەروەها ئەو خۆراکانە هەڵبژێرە کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین و ڕیشاڵ و میوە و سەوزە بۆ ئەوەی زوو پڕت بکەنەوە و بۆ ماوەیەکی زیاتر تێر بمێنیتەوە.

ئاوی پێویست بخۆرەوە: ئاو خواردنەوە لە نێوان بەربانگ و پارشێودا بکەرە خوو،  بۆ ئەوەی لە وشکبوونەوە دوور بکەویتەوە.

کەمکردنەوەی ڕێژەی کافاین: سنووردارکردنی خواردنەوەی قاوە و چا و خواردنەوە دەوڵەمەندەکان بە کافایین پێش و لە ماوەی ڕۆژووگرتن بۆ ئەوەی تووشی سەرئێشە نەبێت.

دابەشکردنی ژەمەکان: نۆژەنکردنەوەی سیستەمی خۆراک بۆ ئەوەی لەگەڵ ماوەی ڕۆژوودا بگونجێت، دابەشکردنی ژەمەکان بۆ دوو ژەمی سەرەکی (ئێوارە و پارشێو) و خواردنێکی کەم لە نێوانیاندا بۆ دڵنیابوون لە هاوسەنگی خۆراکی.

دڵنیابوون لە پشوودان و خەوتن: پاراستنی خەوی پێویست و پشوویەکی باش، هەروەها دوورکەوتنەوە لە مانەوە لە درەنگانی شەودا، بۆ ئەوەی دوور بکەویتەوە لە ماندوێتی زۆر و سەرئێشە.

وەرزشکردن بە بەردەوامی: وەرزشی سووک بە شێوەیەکی ڕێکوپێک ئەنجام بدە، وەک پیاسەکردن یان یۆگا، بۆ ئەوەی یارمەتی باشترکردنی سوڕی خوێن و کەمکردنەوەی فشاری دەروونیت بدات.

ڕاوێژ بە پزیشک: ئەگەر نیشانە نائارامکەرەکانی وەک سەرئێشە بەردەوام بوون، واباشە لەگەڵ پزیشک قسە بکرێت بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری تایبەت و هەڵسەنگاندنی باری تەندروستی.

 

 

 

 

 

چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک هەموو ڕۆژێک لە مانگی ڕەمەزاندا گیراوەی کەرکەدییە بخۆیتەوە؟
پێشت چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک هەموو ڕۆژێک لە مانگی ڕەمەزاندا گیراوەی کەرکەدییە بخۆیتەوە؟
شەپۆلێکی دیکەی باران و لافاو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێکی دیکەی باران و لافاو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار