شەپۆلێکی دیکەی باران و لافاو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندەی ڕاگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و لافاو دهۆک دەگرێتەوە، بەڵام لە ھەولێر، ئیدارەی ڕاپەرین، سنووری پارێزگای کەرکووک، سلێمانی و ھەڵەبجە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سەرەتا بارانبارینی پچر پچر و ڕێژە کەم بۆ مامناوەند ئەمڕۆ تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت و دواتر لە شەودا کەش لە زۆربەی ناوچەکان سەقامگیر دەبێتەوە و بۆ سبەینێ ڕۆژی پێنجشەممە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی نوێ لە تورکیاوە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی باکوری سوریا و سنوری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگاکە و ناوچەی شاخاوی پارێزگای ھەولێر و ئاسمان لەو ناوچانەدا ھەوری تەواو دەبێت و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی بارانی ڕێژە مامناوەند و پچر پچر لە کاتی جیاجیادا و پلەکانی گەرماش بە نزمی دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەم بارانە ناوچەکانی ناوەندی پارێزگای ھەولێر، ئیدارەی ڕاپەرین، سنووری پارێزگای کەرکووک، سلێمانی و ھەڵەبجە ناگرێتەوە و کەش سەقامگیر دەبێت و ئاسمان بە زۆری نیمچە ھەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ 2 تا 3 پلە بەرز دەبێتەوە، خێرای با مامناوەند چالاک دەبێت 10-20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە ئاڕاستەی با باشور و باشوری ڕۆژھەڵات دەبێت .

ئەوەشی خستەڕوو، لە درەنگانی سبەی شەودا بۆ ڕۆژی ھەینی کاریگەری شەپۆلەکەی تورکیا لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر چالاکتر دەبێت و دووبارە لە سنووری پارێزگای دھۆک پێشبینی بارانیکی زۆر دەکرێت کە لەھەندێ ناوچەدا ئەگەری دروستبوونەوەی لافاویش دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت، ھەرچی ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستانە کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەریان لاواز دەبێت و تەنھا ھەندێک کات نمەباران بۆ تاوە بارانێکی مامناوەند و کورت خایان دەبارێت و تا ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت.

باسی لەوەشکرد، قۆناغی دواتر لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە پێشبینی دەکرێتەوە نزمەپاڵەپەستۆیەکی نوێ لە دەریای سور و ناوەڕاستەوە کاریگەریەکانی درێژ ببێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بارستە ھەوایەکی شێداری لەگەڵ دەبێت و ناسەقامگیری بەرگەھەوا دروست دەکاتەوە کە خۆی دەبینێتەوە لە چالاکبوونی ھەورە بروسکە و لێزمە باران و تەرزە، لەم قۆناغەشدا گۆڕانکاری روونەدات بەتایبەت لەکاتەکانی شەوی یەکشەممە لەسەر بەرەبەیانی دووشەممە ئەگەر ھەیە ھەورەبروسکەی بەھێز بەسەر ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا و پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی چالاکببێتەوە و تەرزە و بارانی بەھێز و بەخوڕ ببارێت، ئەمەش مەترسیەکانی لافاو لەو ناوچانەدا زیاتر دەکات، کە لەماوەی ڕۆژی ڕابردوودا بارانێکی زۆر لە پارێزگای دھۆک و دەوروبەری باری و بووە ھۆی لافاو و لێکەوتنەوەی زیانی ماددی و گیانی.

جەختی لەوەشکردەوە، بەگشتی بارانبارین لەم قۆناغەدا بۆ سەرجەم ناوچەکان باش دەبێت و تا ئێوارەی دووشەممە بە چالاکی ئەم شەپۆلە دەمێنێتەوە و پاشان لاواز دەبێت، بۆ ڕۆژانی 26 و 27ی مانگ بەھۆی مانەوەی نزمەپاڵەپەستۆکە لە ئاستە بەرزەکانی بەرگەھەوادا و بەھەڵمبوونەوەی شێی ناوچەکە و دووبارە چربوونەوەی بۆ ھەوری کەڵەکەبوو تاوەباران و بروسکەی ناوخۆی لەکات و شوێنی جیاجیادا چالاک دەبێتەوە.

وتیشی، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە بە تەواوی ئاسمانی ناوچەکە جێدەھێڵێت و کەش لە تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان سەقامگیر دەبێتەوە کە پێناچێت ئەو ماوە سەقامگیرییە زۆریش بخایەنێت و بارانبارینەکانی دواتر بەزووی دەستپێدەکاتەوە، وەرزی بەھارە و گۆڕانکاریش لە ئارادا دەبێت.

بزانە بە ڕێگایەکی تەندروست جەستەت بۆ بەڕۆژووبوون ئامادە کردووە؟
پێشت بزانە بە ڕێگایەکی تەندروست جەستەت بۆ بەڕۆژووبوون ئامادە کردووە؟
دابەشکردنی بەشەخۆراکی ڕەمەزان دەستیپێکرد
دواتر دابەشکردنی بەشەخۆراکی ڕەمەزان دەستیپێکرد
ەیوەندیدار