دابەشکردنی بەشەخۆراکی ڕەمەزان دەستیپێکرد



لە کەرکووک و نەینەوا و ناوچە دابڕێندراوەکان دابەشکردنی بەشەخۆراکی ڕەمەزان دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بازارگانی عێراق ڕایگەیاند، دەستکرا بە دابەشکردنی دووەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ لەگەڵ ئەو چوار ماددەیەی کە بە هۆی ڕەمەزانەوە زیادکراوە.

بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، بەشەخۆراکەکە لە کەرکووک و نەینەوا و ناوچە دابڕێندراوەکان و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەستیپێکردووە.

وەزارەتی بازرگانی داوای لە هاووڵاتییان کرد سەردانی بریکارەکان بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکەکەیان کە پێکهاتووە لە شەکر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، نیسک، لەتکە نۆک و برنج لەگەڵ ئاردی سفر، نیشاستە، شەعریە و مەعکەرۆنە کە بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە زیادکراوە.

 

شەپۆلێکی دیکەی باران و لافاو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێکی دیکەی باران و لافاو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
ئاماری زیانەکان و قوربانیانی لافاوەکەی دهۆک ڕاگەیەنرا
دواتر ئاماری زیانەکان و قوربانیانی لافاوەکەی دهۆک ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار