بۆ بەبانکی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆبوونەوە کرا



لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و بانکی ڕافیدەین و کۆمپانیای کی کارد، سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دروستکردنی کارتی بانکی بۆیان بەڕێوەچوو.

یوسف کیلابى، ئەندامى لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە کەناڵ8ى راگەیاندووە: ئەمڕۆ لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى عێراق، لەگەڵ نوێنەرانى بانکى رافیدەین و کۆمپانیاى کى کارد، کۆبوونەوەیان ئەنجامدا، و پرسى بە بانکیکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، گفتوگۆى لەبارەوە کرا.

کیلابى، ئاماژەى بەوەشداوە، نوێنەرانى بانکى رافیدەین و کۆمپانیاى کی کارد، ئامادەیی خۆیان نیشانداوە لە ماوەى یەک مانگدا، هەژمارى بانکى بۆ سەرجەم مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، بکەنەوە.

بەگوێرەى زانیارییەکان، نوێنەرى کۆمپانیاى کى کارد، ئاماژەى بەوەداوە، دەتوانن رۆژانە 30 هەزار کارت بۆ مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەربکەن.

هەر ئەمڕۆش لە بەغدا کۆبوونەوەى سەرۆککۆمار و سەرۆکى دادگاى فیدڕاڵى لەبارەى بڕیارى دادگا بۆ بەبانکیکردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو، تیایدا سەرۆکى دادگاى فیدڕاڵى جەختى لەوەکردۆتەوە کە هەردوو وەزیرى دارایی عێراق و هەرێمى کوردستان لە پەیوەندى بەردەوامدان بۆ جێبەجێکردنى بریارەکەو بەبیانوی بەبانک کردنی مووچە چیتر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابێت دوابکەوێت.

ئەمە لەکاتێکدایە لەساڵی ڕابردودا حکومەتی هەرێم پرۆژەی “هەژماری من” ی ڕاگەیاند و تەواوی فەرمانبەرانی پارێزگای هەولێر هەژماریان بۆ کراوەتەوە، و پرۆسەکەش لە دهۆک و سلێمانی بەردەوامە، بەلام بەشێک لە فەرمانبەران بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانای پرۆژەکەی حکومەتی هەرێم ڕەتدەکەنەوە و داوادەکەن مووچەکانیان ڕاستەوخۆ لە بەغدا و لەلایەن بانکە عێراقییەکانەوە دابەشبکرێت.

دەروازەی حاجی ئۆمەران بۆ هاتووچۆی ڕۆژانی نەورۆز بڕیاریدا
پێشت دەروازەی حاجی ئۆمەران بۆ هاتووچۆی ڕۆژانی نەورۆز بڕیاریدا
بانکی ناوەندی خستنە بازاڕی دۆلاری ڕاگەیاند
دواتر بانکی ناوەندی خستنە بازاڕی دۆلاری ڕاگەیاند
ەیوەندیدار