دەروازەی حاجی ئۆمەران بۆ هاتووچۆی ڕۆژانی نەورۆز بڕیاریدا



 

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژانی سەری ساڵی نوێی كوردی و جەژنی نەورۆز جموجۆڵی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیاران ئاسایی دەبێت.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری گشت کۆمپانیاکان و بازرگانان و تەواوی هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە لە ڕۆژانی سەری ساڵی نوێی کوردی و لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆز جموجۆلی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیاری لە نێوان دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و دەروازەی تەمەرچینی ئێران بەردەوام و ئاسایی دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە حكومەتی هەرێم سێ‌ ڕۆژی (پێنج شەممە و هەینی و شەممە 21 بۆ 23ی ئادار)ی كردووە بە پشووی فەرمی بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردییەوە.

 

مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر هەڵبژاردن بڵاوکردەوە
پێت مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر هەڵبژاردن بڵاوکردەوە
بۆ بەبانکی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆبوونەوە کرا
دوات بۆ بەبانکی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆبوونەوە کرا
پەیوەندیدار