بانکی ناوەندی خستنە بازاڕی دۆلاری ڕاگەیاند



بانکی ناوەندیی لە خستنەڕووی ئەمڕۆدا زیاتر لە ٢٤٥ ملیۆن دۆلاریان بە نرخی فەرمی بانکەکە بەشێوەی کاش و حەواڵە فرۆشتووە.

لە بڵاوکراوەیەکدا، بانکی ناوەندی ئاماژە بەوەدەکات، لە سەکۆی ئەلکترۆنی خستنەڕووی دۆلار بۆ ئەمڕۆ، بەتێکڕا ٢٤٥ ملیۆن و ٦٢٢ هەزار و ٧٢٤ دۆلار خراوەتە بازارەکانەوە، بە شێوەی کاش و حەواڵە کە رێژەیەکی زۆری بەشێوەی حەواڵە بووە.

ڕوونیشیکردۆتەوە، لەو ڕێژەیە ١٨ ملیۆن و ٦٣٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و بەراورد بە رێژەی فرۆشی کاشی دوێنێ دووشەممە دابەزیوە، هاوکات بڕی ٢٢٦ ملیۆن و ٩٩٢ هەزار و ٧٢٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

هاوکات لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٩5٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، کە بەچاو کردنەوەی بازاڕدا بڕی ١٠٠ دینار بەرزبۆتەوە.

بۆ بەبانکی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆبوونەوە کرا
پێشت بۆ بەبانکی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆبوونەوە کرا
گرووپێك فێڵیان لە كردنەوەی هەژماری بانكی هاووڵاتیان كردووە
دواتر گرووپێك فێڵیان لە كردنەوەی هەژماری بانكی هاووڵاتیان كردووە
ەیوەندیدار