مەترسییەکانی خۆشۆردن بە ئاوی گەرم کوشندەیە



زانایان هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی خۆشۆردن بە ئاوی گەرم، جەخت لەوە دەکەنەوە کە جگە لە زیانەکانی بۆ پێست و قژ، لەوانەیە ببێتە هۆی مەترسی کووشندەی دیکە.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی ڕاپۆرتێکی نوێی پزیشکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، خۆشۆردن بە ئاوی زۆر گەرم زەیتی سروشتی قژ و جەستە دەسوتێنێت و ئەمەش دەبێتە هۆی توشبوون بە وشکبوونەوە و خورانی پێست، هەروەها قژ بریقەی خۆی لەدەست دەدات و وادەکات سەرتاڵەکانی وشکببنەوە.

ڕاپۆرتەکە هۆشداری دەدات لەوەی نەخۆشییەکانی وەک ئەکزیما یان سەدەفی دوای خۆشۆردن بە ئاوی گەرم خراپتر دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا فشاری دڵ زیاد دەکات، لەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە مەترسییەکان زیاد دەکات.

ڕاپۆرتەکە تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی، زیادبوونی فشاری دڵ و دابەزینی لەناکاوی پەستانی خوێن ئەگەری بێهۆشبوون بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و ئەمەش بە تایبەتی لە کاتی خۆشۆردندا مەترسیدارە.

باسی لەوەشکردووە، خۆشۆردن بە ئاوی گەرم سەرەتا هەستی ئارامیی دەبەخشێت، بەڵام بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش دەتوانێت کاریگەری لەسەر پرۆسەی ساردبوونەوەی سروشتی لەش هەبێت، کە ئەمەش پێویستە بۆ خەوتن.

توێژینەوەکە لە کۆتاییدا دەڵێت “ملیۆنان کەس مەترسی تووشبوونیان بە کێشەی پێست و دڵ هەیە بەهۆی خۆشۆردنیان بە ئاوی گەرم”.

سبەینێ پشووی فەرمییە
پێشت سبەینێ پشووی فەرمییە
14 کەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە سێ هەزاری دیکەش بریندار بوون
دواتر 14 کەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە سێ هەزاری دیکەش بریندار بوون
ەیوەندیدار