ئاوات شێخ جەناب: زانیاری ناردنی مووچە لای وەزارەتی دارایی عێراقە



وەزیری دارایی ڕایگەیاند، زانیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لای وەزارەتی دارایی عێراقە و بانکی “تی بی ئای”یش بەشداری لە سیستمی “هەژماری من” دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان ڕایگەیاند، هەموو ئەو هەنگاوانەی لەسەر هەرێمی کوردستان پێویست بوون، وەزارەتی دارایی جێبەجێی کردوون، هیچ ئاستەنگێک لای ئێمەوە نەماوە.

وتیشی: “زانیاریی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لای وەزارەتی دارایی عێراقە”.

وەزیری دارایی سەبارەت بە بەشداریکردنی بانکی بازرگانی حێراقیش لە “هەژماری من” ڕایگەیاند، “هەژماری من” سیستمە و چەندین بانک کە مۆڵەتیان لە بانکی ناوەندی وەرگرتووە، لە سیستمەکەدا بەشدارن.

ئەوەشی خستەڕوو کە “تی بی ئای”یش لە “هەژماری من”دا بەشداری دەکات.

ئیسرائیل بڕیاری ڕاگرتنی کارەکانی کەناڵی جەزیرە دەدات
پێشت ئیسرائیل بڕیاری ڕاگرتنی کارەکانی کەناڵی جەزیرە دەدات
هێرشەکەی سەر کۆرمۆر سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخانی دواخست
دواتر هێرشەکەی سەر کۆرمۆر سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخانی دواخست
ەیوەندیدار