زیاتر لە 30 کۆچبەر لە کەناراوەکانی کریت ڕزگار کران



پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان 38 کۆچبەریان لە کەناراوەکانی کریت ڕزگار کردووە و گواستراونەتەوە بۆ کەمپی کاتا ئاکۆرتیری.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، ڕۆژی هەینی 3ی ئایار، 38 کۆچبەر لە کەناراوەکانی باشووری دوورگەی کریت ڕزگارکراون، هەروەها ئەرکەکە نزیکەی 17.5 میل دەریایی لە باشووری دوورگەی گاڤدۆسەوە ئەنجامدراوە.

هەموو ئەوانەی کە ڕزگاریان بووە لە ڕەگەزی نێرن، لەنێویاندا منداڵی خوار تەمەنی یاسایی و زۆربەیان ڕەگەزنامەی میسرییان هەبووە، دوای ڕزگارکردنەکە، ڕزگاربووان گواسترانەوە بۆ بەندەری شاری سەفاکیە لە کریت، بڕیارە بگوازرێنەوە بۆ شاری چانیا و دواتر بۆ کەمپێک لە ناوچەی کەڵاتە-ئاکرۆتیری لە “تۆبروک”ەوە بۆ “گاڤدۆس”.

لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە زیاتر لە هەزار و 500 کۆچبەر لە شاری تۆبروک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی لیبیا گەیشتوونەتە دوورگەی گاڤدۆس (دوورگەیەکی بچووکی سەر بە کریت) لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە شاری تۆبروک لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا دەگەنە دورگەکانی تۆنان زیادیکردووە.

ژمارەی هاتنی گەشتیاران بەراورد بە ژمارەی دانیشتووانی ئەو دوورگەیە زۆر زۆرە، هەروەها لە 70 دانیشتوو تێناپەڕن، ئەمەش وایکردووە سەرۆکی شارەوانی دوورگەکە، لیلیان ستیفاناکیس، داوای یارمەتی بکات بەهۆی نەبوونی سەنتەری پێشوازی لە دوورگەکەدا.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە کۆچبەران بە ژمارەیەکی پێوانەیی گەیشتوونەتە دوورگەی بچووکی گاودۆسی یۆنان.

میدیاکانی دیکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە گاڤدۆس خەڵکی میسرن، هەروەها ڕێژەیەکی کەمیش لە پاکستان و بەنگلادیشەوە هاتوون، کە لە نێوان سێ هەزار و 700 بۆ 4 هەزار و 600 یۆرۆ دەدەن بۆ ئەو گەشتە، هەروەها نزیکەی 36 کاتژمێر لە دەریادا بەسەر دەبەن تا دەگەنە ئەو دوورگەیە 180 کیلۆمەتر لە تۆبروکەوە دوورە، لەکاتێکدا زیادبوونی ژمارەی هاتنی خەڵک لەو ڕێگایەوە حکومەتی یۆنانی ترساندووە.

موعین کازمی: تا کۆتاییهاتنی پڕۆسەی بە بانکیکردن ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت
پێشت موعین کازمی: تا کۆتاییهاتنی پڕۆسەی بە بانکیکردن ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت
ئاسایشی هەولێر لەبارەی کوژرانی کەسێک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر ئاسایشی هەولێر لەبارەی کوژرانی کەسێک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار