سەنتەرەکانی جوانکاری هۆکاری زیادبوونی نەخۆشی ئایدزن



سەندیکای پزیشکانی عێراق هۆشداریی لە گواستنەوەی نەخۆشی ئایدز  دەدات لە ڕێگای سەنتەرە جوانکارییە بێمۆڵەتەکان و ئەو شوێنانەی تاتۆیان تێدادەکرێت.

سەندیکای پزیشکانی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا دوو هەزار و 638 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش 470 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەند حاڵەتێکی کەم لە منداڵانی تازە لەدایکبوو تۆمارکراون، کە لە دایکەوە بۆ منداڵی ناوسکی گواسترابێتەوە یان لە ڕێگای گواستنەوەی خوێن، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا هیچ حاڵەتێک دەستنیشان نەکراوە.

حەسەنین سەفا شوبەر، سەرۆکی سەندیکای پزیشکی، ڕایگەیاند، نەخۆشی درێژخایەنی ئایدز ئەگەر چارەسەر نەکرێت مەترسی لەسەر ژیان دروست دەکات، بەو پێیەی بەهۆی ڤایرۆسێکەوە دروست دەبێت کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی سیستەمی بەرگری لەش.

ئاشکراشیکرد، ئەو سەنتەر و کلینکانەی کاری جوانکاریی یان تاتۆیان تێدا دەکرێت و بەدەر لە رێنماییە پزیشکییەکان کاردەکەن و مۆڵەتی کارکردنیان نییە هۆکارێکن بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە.

 

ئاسایشی هەولێر لەبارەی کوژرانی کەسێک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێشت ئاسایشی هەولێر لەبارەی کوژرانی کەسێک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەسرور بارزانی: پێویستە زانکۆکان ڕۆڵیان لە چارەسەرکردنی قەیرانەکاندا هەبێت
دواتر مەسرور بارزانی: پێویستە زانکۆکان ڕۆڵیان لە چارەسەرکردنی قەیرانەکاندا هەبێت
ەیوەندیدار