هێرشەکەی سەر کۆرمۆر سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخانی دواخست



ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بووە هۆی پڕبوونی بەنداوی دەربەندیخان، کردنەوەی بەنداوەکە و سەرڕێژکردنی ئاوەکە دیمەنێکی جوانی بە سرووشتەکەدا و گەشتیاران و خەڵکی ناوچەکەش خۆیان گەیاندە بەنداوەکە و وێنەیان لەگەڵ گرت.
ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بووە هۆی پڕبوون و سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان.
سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایگەیاند، “لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری دەربەندیخان نزیکەی ١٠٠ ملیم باران باریووە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە داهاتێکی زۆری ئاو بگاتە دەریاچەی دەربەندیخان”.
دوای بۆردومانەکەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر و دروستبوونی کێشە لە بەرهەمهێنانی کارەبا، سامان ئیسماعیل ئاماژەی بەوە دا کە ناچار بوون بەشێک لە ئاوی بەنداوەکەیان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا تەرخان بکەن و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بە تەواوی بەنداوەکە پڕ نەبێت لەو کاتەدا.

وتیشی: “لە دووهەفتەی ڕابردوودا ئامادەکاریی هەبوو کە سەرڕێژ بێت، بەڵام بە هۆی نەبوونی کارەبا و ئەو گرفتانەی کە لەبەردەم بەرهەمهێنانی کارەبا هاتە ئاراوە، یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا خرایە کارەوە و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە بەنداوەکە پڕ نەبێت”.
بە پێی قسەکانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، شەپۆلی ئەمجارە بارانبارین بەنداوی دەربەندیخانی سەرڕێژ کرد و لەمبارەیەوە وتی: “لەم دوو شەوە بارانێکی زۆر باریووە و ئاوێکی زۆر لە بەنداوەکە کۆبووەتەوە، بەپێی ئەنجامی پلان و بەرنامەی بەنداوەکاندا بڕیارمان دا کە دوو دەرگای بەنداوەکە بکەینەوە”.
کردنەوەی بەنداوەکە و سەرڕێژکردنی ئاوەکە دیمەنێکی جوانی بە سرووشتەکەدا و گەشتیاران و خەڵکی ناوچەکەش خۆیان گەیاندە بەنداوەکە و وێنەیان لەگەڵ گرت.
سامان ئیسماعیل وتیشی: “بەنداوی دەربەندیخان توانای گلدانەوەی سێ ملیار مەتری سێجار ئاوی هەیە و دوای تەواوبوونی ئەو قۆناغە لە بەردانەوەی ئاو، بە پێی پلان کار دەکرێت بۆ بەردانەوەی ئاو بۆ ناوچەکە”.

ئاوات شێخ جەناب: زانیاری ناردنی مووچە لای وەزارەتی دارایی عێراقە
پێشت ئاوات شێخ جەناب: زانیاری ناردنی مووچە لای وەزارەتی دارایی عێراقە
یاسین مەحمود ڕەشید: فلۆریا سیتی یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی عێراق
دواتر یاسین مەحمود ڕەشید: فلۆریا سیتی یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی عێراق
ەیوەندیدار