14 کەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە سێ هەزاری دیکەش بریندار بوون



لە ئاکامی ئەو ڕووداوانەی لە ئاهەنگەکانی چوارشەممە سووری لە ئێران ڕوویاندا کە 14 کەس گیانیان لەدەستدا و سێ هەزار و 253 کەسیش برینداربوون.

چوارشەممە سووری بەپێی ڕۆژمێری هیجری شەمسی دوایین چوار شەممەی ساڵە و بەو بۆنەیەوە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئاهەنگ دەگێڕدرێت و زۆر کەسیش یاری ئاگرین بەکار دەهێنن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میهر، لە میانی ئاهەنگەکانی چوار شەممەی سووریدا کە 20ی شوبات دەست بە ئامادەکاری کرا و 12ی ئادار بە تەواوی دەستیپێکرد، تا کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو 14 کەس لە سەرانسەری ئێراندا گیانیان لەدەستدا و سێ هەزار و 253 کەسیش برینداربوون.

مەترسییەکانی خۆشۆردن بە ئاوی گەرم کوشندەیە
پێشت مەترسییەکانی خۆشۆردن بە ئاوی گەرم کوشندەیە
ڕەواجپێدانی پرسی فرەژنی، بۆچی؟!
دواتر ڕەواجپێدانی پرسی فرەژنی، بۆچی؟!
ەیوەندیدار