زیانەکانی نەخواردنی ژەمی پارشێو چیین؟



سبەینێ‌ یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵە و لە ئەمشەوەوە موسڵمانان هەڵدەستن بۆ پارشێو (سحور) و پسپۆڕی گیادەرمان و مامۆستای زانکۆ دەڵێت: ھەوڵبدەن باشترین و تەندروستترین خواردن بخۆن لە (پارشێۆ) چونکە ڕۆژێکی درێژی ژیانت لە پێشە.

د. بەدر قادر سورچی، پسپۆڕی گیادەرمان و مامۆستای زانکۆ چەند ڕێنماییەك دەداتە هاووڵاتیان و ڕایدەگەیەنێت، لە پارشێودا خواردنەکان بەپێی جۆری کارکردنەکەت بخۆ ئەگەر ماندووی زیاتر بخۆ و ئەگەر تەنھا کارێکی سادەت ھەیە کەم بخۆ بۆ ئەوەی کێشت زیاد نەبێت.

د. بەدر دەڵێت: خواردنەکان بە ئارەزووی خۆت ھەڵیانبژێرە، كە ئەمانە گرنگترینیانن:

– ئاو خواردنەوە و چایەک بخۆ با (ھێل و دارچین یان گوڵەباخ یان بەیبون، شاریحانە)ی تێدابێت تا ژانەسەر نەگری.

– خورما و تەحین یان ڕاشی ( کونجی) و گوێز و چەرەزاتی نەبرژاو و ھەنگوین، ماست، هێلکه‌ی کوڵاو، په‌نیر، نیسک،‌ نۆکاو، لۆبیای کوڵاو.

– کەمێک شۆفان و ماست یان گلاسێک شیر بەهێزە و قەڵەویشت ناکات.

– نانی خۆمانە ساجی (گەنم و جۆ) بخۆ.

– ئەگەر کارەکەت قورسە دەتوانی برنج یان شۆربای برنج یان مەعکرۆنە بێ چەوری و پەتاتەی کولاو یان نیسک و نۆک و لۆبیا و ماش بخۆیت.

– بە ئارەزووی خۆت خورما و مۆز و فراولە و شوتی و سێو و خەیار و تەماتە و سپێناخ و خاس و زه‌یتوون بخۆن.

دەشڵێت: پێویستە ئەم خواردن و خواردنەوانە نەخورێن لە پارشێودا:

– خواردنی قورس، سوورکراوە، چەوری، گۆشتی سوور، فاست فود.

– ترشیات، خواردنی سوێر، تیژ، ترش.

– خواردنی پاقلاوە، شیرینی دەستکرد، خواردنەوە گازییەکان.

بە وتەی ئەو پسپۆڕە گیادەرمانییە، هه‌ڵه‌کانی پارشێو ئەمانەن:
– پارشێو نه‌کردن هەڵەیە و چه‌ند بتوانرێت دره‌نگتر بخورێت پێش بانگی به‌یانی.

– خواردنی بڕێکی زۆر خۆراک به‌ تایبه‌ت خۆراکی چه‌ور و شیرینی و سوێر.

– خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر ئاو و شله‌مه‌نی به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی تینووت نه‌بێت له‌ ڕۆژه‌که‌دا.

د. بەدر زیانە تەندروستییەکانی پارشێو نەکردن ڕوون دەكاتەوە، كە ئەمانەن:
– زیاد بوونی هەستی برسیەتی، کە دەبێتە هۆی بڕێکی زۆر زیاتر لە خواردن بخورێت لە بەربانگدا.

– وشک بوونەوەی جەستە و تێکچوونی ئاستی کانزاکان و سەرئێشە و زیاد بوونی تینوویەتی.

– قەبزی و ئاوسانی ناو سک و غازات.

– دابەزینی ئاستی شەکرەی خوێن و بێهێزی وشەکەتی و هیلاکی لە ڕۆژدا.

 

ئەو كەسەی كۆگاكەی هەولێری سووتاند دەستگیركرا
پێشت ئەو كەسەی كۆگاكەی هەولێری سووتاند دەستگیركرا
لەگەڵ یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت
دواتر لەگەڵ یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت
ەیوەندیدار