لە مانگێکدا 19 هەزار منداڵ چارەسەر کراون



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە،  مانگی ڕابردوو 19.055 منداڵ لەنەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕشید تایبەت بە منداڵان بینراون چارەسەریان بۆکرەوە

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2024/4/30) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 19.055 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، و 2.001 منداڵ داخڵ كراون.

بەپێی بڵاوکراوەکە، لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵان 531 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 649 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە ، 127 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 286 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 119 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 16.071 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 314 سۆنەر و 63 ئیكۆ و 17 نازور ئەنجام دراوە و 255 تیشك گیراوە.

بۆ تەوتینی مووچە زانیاری نوێ گەیشت
پێشت بۆ تەوتینی مووچە زانیاری نوێ گەیشت
دەروازەیەکی هەرێم دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
دواتر دەروازەیەکی هەرێم دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار