دەروازەیەکی هەرێم دامەزراندن ڕادەگەیەنێت



بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویکردەوە چەند کارمەندێک بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنن.

لە بڵاوکراوەیەکدا دەروازەکە ئاماژە بەوەدەکات، دانیشتوانی خۆشەویستی سنوری قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز و سەرجەم گوندەکانی ئەم سنورە ئاگادار دەکەینەوە، کە لەڕێی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانگەیەکیان لە ناو دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دەکەنەوە و (٨) هەشت کارمەند بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنین لە پسپۆڕیەکانی (کارگێڕی و ژمێریاری و کۆمپیوتەر).

ڕوونیشیکردۆتەوە، لەپێناو کار ئاسانی و بەرژەوەندی گشتی و فەراهەمکردنی دەرفەتی یەکسان ئەم پرۆسەیە بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی شەفاف و بانگەوازی ئاشکرا ئەنجام دەدەین.

هاوکات مەرج و تێبینییەکانی بۆ وەرگرتن خستۆتەڕوو کە ئەمانەن:

تێبینی ١/ دەرچوانی ئەو (٣) سێ بەشەی دیاریکراوە دەتوانن لەو لینکەی خوارەوە بەڕێگەی ئۆنلاین فۆرمەکە پڕبکەنەوە و پێویست ناکات هیچ کەس سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بکات بۆ ئەو مەبەستە.

تێبینی ٢/ مەرجێکی سەرەکی ئەوەیە پێویستە داواکار بەفیعلی دانیشتوی سنوری پێنجوێن و هەردوو ناحیەکە و گوندەکانی بێت، واتە لەدەرەوەی ئەم سنوورە هیچ کەس ناتوانێت فۆڕمەکە پڕبکاتەوە.

*- کاتی پڕکردنەوەی فۆڕم لە سبەینێ دوو شەممە ٢٠٢٤/٥/٦ وە دەست پێدەکات تا دوو شەممەی داهاتوو ٢٠٢٤/٥/١٣ بەردەوام دەبێت.

لێرەوە فۆڕمەکە پربکەرەوە

 

لە مانگێکدا 19 هەزار منداڵ چارەسەر کراون
پێشت لە مانگێکدا 19 هەزار منداڵ چارەسەر کراون
ئیسرائیل کەناڵی جەزیرە دادەخات
دواتر ئیسرائیل کەناڵی جەزیرە دادەخات
ەیوەندیدار