لەگەڵ یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت



شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز كەشێكی سەقامگیر و وشك ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمشەو 10ی ئادار کۆتایی بەو حاڵەتە دێت، كە چەند ڕۆژێكە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە لە تاوە باران و هەورەتریشقە، لەگەڵَ یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان لە ڕۆژی دوو شەممەوە 11/3/2024 کەشێکی سەقامگیر و وشک ناوچەکانمان ئەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت.

ڕاشیگەیاند، بەتایبەت لە ڕۆژی چوار شەممەوە 13/3/2024 پێشبینی ئەکرێت ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بکەونە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی گەرمی باکووری ئەفریقا و پلەی گەرمی لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم بۆ زیاتر لە 20 پلەی سەدی بەرزببێتەوە و لەناوچەکانی گەرمیانیش بۆ زیاتر لە 25 پلە.

ئاماژەی بەوەشكرد، کەشێکی بەھارە دروست دەبێت و تا 17 ئەم مانگە کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت و دواتر شەپۆلی باران بارین دەستپێدەكاتەوە .

زیانەکانی نەخواردنی ژەمی پارشێو چیین؟
پێشت زیانەکانی نەخواردنی ژەمی پارشێو چیین؟
ئەمشەو نوێژی تەراویح دەكرێت
دواتر ئەمشەو نوێژی تەراویح دەكرێت
ەیوەندیدار