ئەو كەسەی كۆگاكەی هەولێری سووتاند دەستگیركرا



 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی تۆمەتباری سووتانی کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازی باکووری شاری هەولێر ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەڕێکەوتی ٢٠٢4/٠٣/٠٩ ئاگرێک کەوتەوە لە کۆگای کۆمپانیای (دیکۆراس) لەناوچەی پیشەسازی باکووری شاری هەولێر و بووە هۆی زەرەر و زیانێکی زۆری ماددی و سووتانی تەواوی کۆگاکە.

ڕاشیگەیاندووە، دوای ڕووداوەکە لەلایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کرا و لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت هۆکاری سووتانی ئەم کۆگایە شۆرتی کارەبا نەبووە، بەڵکو بە مەبەست کەسێک ئەم تاوانەی ئەنجامداوە.

ئاشكراشی كردووە، دوای بەدواداچوونی ورد و زیاتری تیمەکانمان توانیمان ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا بکەین، کە هەڵساوە بەسووتاندی ئەم کۆگایە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ف ، ح ، ع ) مان دەستگیر کرد، تۆمەتباری ناو هاتوو لە لێکۆڵێنەوەکان دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

 

مەسرور بارزانی: هیوادارم مانگی رەمەزان ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان
پێشت مەسرور بارزانی: هیوادارم مانگی رەمەزان ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان
زیانەکانی نەخواردنی ژەمی پارشێو چیین؟
دواتر زیانەکانی نەخواردنی ژەمی پارشێو چیین؟
ەیوەندیدار