ئەمڕۆ ئەگەری بینی مانگ ٪سفرە



بەپێی زانستی گەردوونناسی ئەمڕۆ بەهیچ شێوەیەک مانگ نابینرێت، ئەگەری بینینی مانگ ٪سفرە، لە ماوەی ٢٩ ساڵی ڕابردوودا تەنها شەش جار لەکاتی خۆیدا مانگی ڕەمەزان دیاریکراوە.

دوێنێ لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر پێنج و نیوی ئەمڕۆ کۆبوونەوە ئەنجامدەدەن، ئەمەش بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، هاوکات لیژنەکانیان لە چەند شوێنێکی جیاوازی هەرێمی کوردستان چاودێری بینی مانگ دەکەن.

لەگەڵ ئەم ڕاگەیاندراوەی لیژنەی باڵای بینی مانگ لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەپێی زانستی گەردوونناسی ئەمڕۆ لە تەواوی جیهاندا ئەگەری بینینی مانگ ٪سفری تەواوە.

ڕابەر جەوهەر، شارەزایی گەردوونناسییە و ماوەی ١٤ ساڵە لەو بوارەدا کاردەکات، لە لێدوانێک بۆ تۆڕی میدیای خەڵک بەشێوەیەکی زانستی ئاشکرایدەکات، کە ئەمڕۆ بەهیچ شێوەیەک مانگ نابینرێت.
ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٦:٧ خولەکی ئێوارەدا خۆر ئاوادەبێت، مانگ لە کاتژمێر ٦:٧ خولەک بۆ ٦:١٨ خولەک دەرفەتی بینینی دەبێت، واتە ١١ خولەک دەرفەت هەیە، بەڵام ڕووناکی مانگ ئەمڕۆ ٪٠.٠٣یە ئەمەش واتە سفری تەواوە.
زانیارییە گەردوونناسییەکان دەریانخستووە، ئەمڕۆ لە تەواوی جیهاندا، تەنانەت بەهیچ شێوەیەک مانگ نابینرێت، نەک چاوی ئاسایی، بەڵکو لە مانگە دەستکردەکان و گەورەترین تێلیسکۆبەکانی دەزگای ناسا ئەمڕۆ مانگ نابینرێت.
لە کاتژمێر ١٢ و دوو خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا مانگ بە تەواوی سفردەبێتەوە، بۆ دووبارە دەرکەوتنەوەی ١٥ کاتژمێر پێویستە، بەڵام ئەمڕۆ ماوەکەی تەنها شەش کاتژمێر و پێنج خولەکە، بۆیە هیچ ئەگەرێک بۆ بینینی مانگ نییە.

سبەینێ ئەگەری بینینی مانگ ٪٨٠یە
سبەینێ کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممە، خۆر لە کاتژمێر٦:٨ خولەکی ئێوارەدا ئاوادەبێت، مانگ کاتژمێر ٧:٣٣ خولەک ئاوادەبێت، واتە کاتژمێرێک و ٢٣ خولەک دەرفەت بۆ بینینی مانگ هەیە، هاوکات ڕووناکی مانگ ٪١.٧ە.
ئەگەری بینینی مانگ بە چاوی ئاسایی ٪٨٠یە، بۆیە لە ڕوو زانستی گەردوونناسییەوە ڕۆژی سێ شەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان.

“لەماوەی ٢٩ ساڵی ڕابردوودا، تەنها شەش ساڵ بەتەواوی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکراوە”ڕابەر جەوهەر، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات لە هەرێمی کوردستان هیچ گرنگییەک بە زانستی گەردوونناسی نادرێت، چەندین جار هەبووە، ئەگەری بینینی مانگ بەتەواوی ٪سفر بووە، بەڵام زانایانی ئاینی وتوویانە مانگ بینراوە و یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکراوە.

ڕابەر جەوهەر “لەماوەی ٢٩ ساڵی ڕابردوودا، تەنها شەش ساڵ بەتەواوی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکراوە، زۆرینەی ساڵەکان ڕۆژێک زیاتر یان کەمتر هاووڵاتیان بەڕۆژووبوون”.

بەپێی وتەکانی ئەو شارەزاییەی بواری گەردوونناسی، دیاریکردنی مانگی ڕەمەزان لەنێوان مەزهەبگەرایی شیعە و سوونەدا شێوێندراوە، هەر مەزبێکیان ڕۆژی درەنگتر یاخود زووتر یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریدەکات،  ئەمە جگە لەوەی هیچ گرنگییەک بە زانستی گەردوونناسی نادرێت.

تەنانەت لە هەرێمی کوردستان بە تەواوی پشتگوێخراوە، ساڵ هەبووە زانایانی ئاینی داوایانکردووە بینینی مانگیان بۆ دیاریبکرێت، بەڵام دواتر هەر بۆچوونی خۆیان پەسەندکردووە و گرنگی بە زانستی گەردوونناسی نەدراوە.

“ئەوە زۆر نامەتقی بوو، چەند جارێک هەبووە کە لیژنەی بینینی مانگی ڕاگەیاندووە، بەڵام تەنانەت ئەگەر بشچوویتاتە بۆشایی ئاسمان مانگت نەدەبینی”.

ئەوەشدەخاتەڕوو، پێغەمبەری ئیسلام د.خ فەرموویەتی دەبێت مانگ بە چاو ببینرێت ئەوکاتە دەبێتە ڕەمەزان، ئەمەش وەک کارئاسانییەک، کە لەو سەردەمەدا پێشکەوتنی زانستی گەردوونناسی بەم جۆرەی ئێستا پێشکەوتوو نەبووە.
بەڵام لەم سەردەمەدا، پێشکەوتووترین تێلیسکۆب و ئامێرەکان هەن، تەنانەت ئەگەر ١٢ مانگی ساڵ هەور و بارانبێت، ئاسانی لە ڕێگای مانگی دەستکرد و تێلیسکۆبەکانەوە مانگ دەبینرێت.

کۆمسیۆن مەرجەکانی خۆکاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد
پێشت کۆمسیۆن مەرجەکانی خۆکاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد
کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
دواتر کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
ەیوەندیدار