کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە سەنتەرەکانی سلێمانی و دهۆک نمەباران و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر ببارێت، سبەینێش ئەگەری هەورە تریشقە هەیە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند. ئەمڕۆ یەکشەممە، لە سەنتەرى پارێزگاکانى سلێمانى و دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانیان و سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر لە هەندێ کاتدا نمە بارانى کورت خایەن دەبارێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە هەندێک کاتدا لە ناوچە سنووریەکان ئەگەرى کەمێک بەفر بارین هەیە.

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، لە کاتەکانى بەیانى لە سەر هەندێ ناوچەى جیا بە تایبەتى لە سەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە باران هەیە، لەسەر بەشێک لە سنووری ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگای سلێمانىش ئەگەرى باران بارین زیاترە و هەندێک کات هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 17

سلێمانی :17

دهۆک : 15

زاخۆ : 16

هەڵەبجە : 17

کەرکووک : 20

سۆران :14

حاجی ئۆمەران : 7

گەرمیان : 22

 

ئەمڕۆ ئەگەری بینی مانگ ٪سفرە
پێت ئەمڕۆ ئەگەری بینی مانگ ٪سفرە
دەستپاکی عێراق بەدواداچوون بۆ سامانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات
دوات دەستپاکی عێراق بەدواداچوون بۆ سامانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات
پەیوەندیدار