کۆمسیۆن مەرجەکانی خۆکاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەگەڵ نوێنەری لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و مەرجەکانی خۆکاندیدکردنیش ئاشکرا کران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرهاد ئەسعەد، بەرپرسی هۆبەی پارتەکان لە نووسینگەی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ لەگەڵ نوێنەری 39 پارتە تۆمارکراوەکە کۆدەبنەوە بۆ خستنەڕووی میکانیزمی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

فەرهاد ئەسعەد ئەوەشی خستەڕوو، هەر کەسێک تا ڕۆژی دەنگدانی تایبەت تەمەنی بگاتە 25 ساڵ، دەتوانێت خۆی بۆ هەڵبژاردنەکە کاندید بکات و بۆ هەر کاندیدێکی سەربەخۆش بڕی ملیۆنێک دینار، لە لایەنە سیاسییەکان پێنج ملیۆن و لە هاوپەیمانییەکانیش 10 ملیۆن دینار بۆ خۆتۆمارکردن وەردەگیرێت.

ڕاشیگەیاند، دەبێت کاندیدەکە بە فلتەرەکانی دەستەی دەستاکی، پێشینەی تاوان و یاسای ڕیشەکێشکردنی بەعسدا تێپەڕبێت.

ڕوونیشیکردەوە کە تا 14ی ئەم مانگە ناوی کاندیدەکان وەردەگیرێن.

تەقینەوەیەک لە نێو بارەگای پاسەوانی سنووری هەولێر ڕوویدا
پێشت تەقینەوەیەک لە نێو بارەگای پاسەوانی سنووری هەولێر ڕوویدا
ئەمڕۆ ئەگەری بینی مانگ ٪سفرە
دواتر ئەمڕۆ ئەگەری بینی مانگ ٪سفرە
ەیوەندیدار