دەستپاکی عێراق بەدواداچوون بۆ سامانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات



دەستەی دەستپاکی عێراق دەیەوێت سەرپەرشتی دۆسێکانی دەستپاکی و ئاشکراکردنی سامانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بکات.

حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، ڕەشنووسی ڕێککەوتنێک بۆ هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستاندا هەیە، ئەویش بەو پێیەی کە دەستەی دەستپاکی فیدراڵی سەرپەرشتی سەرجەم پارێزگاکان و ئاشکراکردنی سامانی سەرجەم بەرپرسان و فەرمانبەرانی پلە باڵا دەکات.

وتیشی: “یەکێک لە میکانیزمەکانی گەندەڵکاران بۆ بەفیڕۆدانی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئەوەیە کە جیاوازی لە نێوان دەزگا چاودێرییەکان دروست دەکەن بۆ ئەوەی لە ڕێی دروستکردنی ئاستەنگ بۆ یەکخستنی هەوڵەکانەوە، پارێزبەندی بۆ خۆیان زامن بکەن”.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق ئەوەشی خستەڕوو کە هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی دەیان داواکراو لە وڵاتانی دراوسێ بە تایبەتیش تورکیا بەردەوامن.

حەیدەر حەنون ئاماژەشیدا بەوەی 101 داواکراو بۆ تورکیا هەڵهاتوون و بەمزووانەش گەڕاندنەوەی ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلار و نزیکەی ملیارێک دینار ڕادەگەیەنن کە بەمدواییە گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق.

کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
پێشت کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
عێراق زیاتر لە 416 ملیۆن دۆلار بۆ بۆرییەکی نوێی نەوت تەرخان دەکات
دواتر عێراق زیاتر لە 416 ملیۆن دۆلار بۆ بۆرییەکی نوێی نەوت تەرخان دەکات
ەیوەندیدار