کەشناسی: خێرایی با زیاد دەکات و ئەگەری نمە باران هەیە



بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر خێرایی با زیاد بکات و سبەینێش لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە باران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت، بەڵام لە سنوورى پارێزگای هه ولێر بۆ سەرووى 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە هەندێک ناوچە پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە.

کەشناسی ڕاشیگەیاند، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە درەنگانی شەودا ئەگەرى نمە باران لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 35

سلێمانی: 34

دهۆک : 35

زاخۆ : 36

هەڵەبجە : 35

کەرکووک : 39

سۆران : 33

حاجی ئۆمەران : 22

گەرمیان : 40

60 ملیۆن دینار بۆ ناوچەی پیشەسازی ڕانیە تەرخان کرا
پێشت 60 ملیۆن دینار بۆ ناوچەی پیشەسازی ڕانیە تەرخان کرا
سودانی گەیشتە سعودیە
دواتر سودانی گەیشتە سعودیە
ەیوەندیدار