شاندی هەرێم بۆ پرسی مووچە لە بەغدایە



شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغدایە، پرسی مووچە و “هەژماری من” لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاووتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتە بەغدا، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی نیسان و ڕادەستكردنی داهاتە نانەوتییەكان و “هەژماری من” لە كۆبوونەوەدان.

محەمەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری ژمێرکاری لە دیوانی وەزارەتی دارایی سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات، ئێستا لە بەغدا لە كۆبوونەوەدان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق.

بەپێی زانیارییەکان، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ عێراق پرسی ڕادەستكردنی 50٪ی داهاتی نانەوتی و مووچەی مانگی نیسانی مووچەی مووچەخۆران دەبێت.

هاوکات شاندی هەرێم داوایكردووە بانكی ڕافیدەین و ڕەشید بێنە ناو پڕۆژەی “هەژماری من”ەوە بۆ ئەوەی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆران دەستپێبكەن و پڕۆسەكە زوو تێبپەڕێنن.

يۆژی 24ی نیسان ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، وەزارەتی دارایی ڕاسپێردراوە داهاتی نانەوتی بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی فیدراڵ.

 

نرخی دۆلار لە ئاستێکی نزمدایە
پێشت نرخی دۆلار لە ئاستێکی نزمدایە
60 ملیۆن دینار بۆ ناوچەی پیشەسازی ڕانیە تەرخان کرا
دواتر 60 ملیۆن دینار بۆ ناوچەی پیشەسازی ڕانیە تەرخان کرا
ەیوەندیدار