60 ملیۆن دینار بۆ ناوچەی پیشەسازی ڕانیە تەرخان کرا



گوژمەی 60 ملیۆن دینار بۆ كۆنكرێتكردنی شەقام لە ناوچەی پیشەسازیی ڕانیە خەرج دەكرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا، لەسەر ڕێژەی (15%)ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ڕانیە، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 60 ملیۆن و 689 هەزار دینار بۆ شارەوانیی ڕانیە.

بەپێی فەرمانە وەزارییەكە، ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانیی ڕانیەیە و بەپێی پلانی شارەوانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە ناوچەی پیشەسازی لە ڕانیە خەرج دەكرێت.

شاندی هەرێم بۆ پرسی مووچە لە بەغدایە
پێشت شاندی هەرێم بۆ پرسی مووچە لە بەغدایە
کەشناسی: خێرایی با زیاد دەکات و ئەگەری نمە باران هەیە
دواتر کەشناسی: خێرایی با زیاد دەکات و ئەگەری نمە باران هەیە
ەیوەندیدار