عێراق زیاتر لە 416 ملیۆن دۆلار بۆ بۆرییەکی نوێی نەوت تەرخان دەکات



وەزارەتی نەوتی عێراق بۆری سێیەمی گواستنەوەی نەوت لە ڕێی دەریاوە دروست دەکات و زیاتر لە 416 ملیۆن دۆلاریش بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە تەرخان دەکرێت.

عەبدولکەریم شەمخانی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی بەسڕە بە ڕۆژنەمای سەباحی ڕاگەیاند، وەزارەتی نەوت بەنیازە لە ساڵی 2024-2025دا بڕی 416.9 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی ڕاکێشانی سێیەم بۆری نەوت لە ڕێی دەریاوە خەرج بکات.

ڕوونیشیکردەوە بۆرییەکە توانای هەیە ڕۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە کۆگاکانی فاووەوە بۆ بەندەری نەوتی فاو هەناردە بکات کە گرنگی بۆ پتەوکردنی ژێرخانی هەناردەکردنی نەوت هەیە، چونکە تا کۆتایی 2025 ئاستی هەناردەکردنی ڕۆژانەی نەوت بۆ پێنج ملیۆن بەرمیل بەرزدەکاتەوە.

شەمخانی ئەوەشیخستەڕوو کە وەزارەتی نەوت بەنیازە گرێبەستێک بۆ دروستکردنی بۆرییەکە لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆیاڵ بوسکالیسی هۆڵەندی ئیمزا بکات.

دەستپاکی عێراق بەدواداچوون بۆ سامانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات
پێشت دەستپاکی عێراق بەدواداچوون بۆ سامانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان
دواتر ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان
ەیوەندیدار