عێراق ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەمدەهێنێت



عێراق لە کۆتای ئەمساڵدا ئۆتۆمبێلی کارەبایی بۆ بەکارهێنەرانی بەردەست دەخات، هاوکات وێستگەی کارەبایی تایبەت بە بارگاویکردنەوە دروست دەکات.

لە کۆتایی ئەمساڵدا دەستەی پیشەسازیی سەربازی یەکەم کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ژینگەدۆستی بە تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکان دەخاتە بازاڕەوە، لەگەڵ وێستگەی بارگاویکردنەوەی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەکان هاوشێوەی بەنزینخانەکان.

عەلی موحسین خودەیر، بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای پیشەسازی گشتی سەربازی، ڕایگەیاند، ڕێژەی تەواوبوونی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ژینگەدۆست گەشتووەتە ٪٧٠ کە بۆ یەکەمجارە لە عێراق ئۆتۆمبێلی لەو شێوەیە بەرهەمبهێنرێت، لە کۆتای ئەمساڵدا دەخرێتە بازاڕەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکان مەرجی توندوتۆڵی و سەلامەتی تێدایە، دەتوانێت تا خێرایی ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێریکدا بڕوات، سیستمی کامێرا، چاودێریکردنی سەرپێچی و ڕووداوەکانی تێدایە، سەرەتا ئۆتۆمبێلێک بەشێوەی تاقیکاری ڕادەگەیەنرێت، داواکارییەک هەیە بۆ بەرهەمهێنانی نزیکەی هەزار ئۆتۆمبێل.

خودەیر ئەوەشی خستەڕوو، بیرۆکەی دروستکردنی کارگەکە دوای بەرژەوەندی هاووڵاتییان بۆ کڕینی “ستوتە” و “تیک توک” بەهۆی هەرزانی نرخەکانیانەوە هاتووە، سەرەڕای ئەوەی ناشارستانی بوون، ئەمەش وایکرد کۆمپانیاکە لێکۆڵینەوە لە دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی ناوخۆیی بکات کە تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییە جیاوازەکانی هەبێت و بە نرخێکی کەم.

باسی لە تایبەتمەندی ئۆتۆمبێلەکە کرد و وتی، بە ماتۆڕێکی کارەبایی کاردەکات، هەواگۆڕکێی هەیە، بۆ چوار کەس بەکاردەهێنرێت، وێستگەی بارگاویکردنەوە  هاوشێوەی بەنزینخانەکان دادەمەزرێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی گواستنەوە و نەوت.

سودانی گەیشتە سعودیە
پێشت سودانی گەیشتە سعودیە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: قەدەغەکردنی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی زیان بە ئابووری عێراق دەگەیەنێت
دواتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: قەدەغەکردنی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی زیان بە ئابووری عێراق دەگەیەنێت
ەیوەندیدار