پەروەردە دەربارەی مووچە ئاگاداری مامۆستایان و فەرمانبەران دەكاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر ئاگاداری مامۆستایان و فەرمانبەران دەكاتەوە، كە فۆڕمی تایبەت بە مووچە پڕبكەنەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەری خوێندنگەكان سەردانی ژمێریاری بكەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمەكە.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر، بەیانی کاتژمێر 9 بە پەلە سەردانی دیوانی پەروەردە، بەشی ژمێریاری و فەرمانبەری ڕێکخەری مووچە بکەن”.

ڕاشیگەیاندووە، فۆڕمێکی تایبەت بە چەند زانیارییەکی داواکراو بۆ مووچە دەدرێتە هەموو قوتابخانەكان و پێویستە هەمان ڕۆژ بیگەڕێننەوە بۆ دیوانی پەروەردە.

پڕكردنەوەی ئەو فۆڕمە بۆ نووسینی ناوی چواری فەرمانبەران و مامۆستایانە لەگەڵ ناونیشانی وەزیفی و كۆدی بێهاوتا و جۆری دەرماڵە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) كە لە سەرچاوەیەكەوە دەستی كەوتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لە بەشێكی بنكە تەندروستییەكان لەلایەن ژمێریارییەوە داوای ناوی چواری و كۆدی بایۆمەتری و كارتی نیشتمانی لە فەرمانبەران و كارمەندانی تەندروستی كراوە بۆ وردبینی كردنەوە لە لیستی مووچەدا.

ماوەی تازەکردنەوە و دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری دەنگدەران کۆتایی دێت
پێشت ماوەی تازەکردنەوە و دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری دەنگدەران کۆتایی دێت
سبەینێ لیژنەی بینینی مانگ یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری دەکەن
دواتر سبەینێ لیژنەی بینینی مانگ یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری دەکەن
ەیوەندیدار