سبەینێ لیژنەی بینینی مانگ یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری دەکەن



وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی سبەینێ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکات.

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی ڕایگەیاند، ئێوارەی سبەینێ یەکشەممە کاتژمێر ٥:٣٠ ئێوارە چاودێری بینینی مانگ دەکەن و یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەی باڵای بینینی مانگ، بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، بە مەبەستی دیاری کردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز کۆدەبێتەوە و لە چەند شوێنێکی جیاوازی کوردستان چاودێری بینینی مانگ دەکەن و لەسەر بنەما و بەڵگە شەرعیەکان بڕیاری لەسەر دیاری کردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەدات .

 

پەروەردە دەربارەی مووچە ئاگاداری مامۆستایان و فەرمانبەران دەكاتەوە
پێشت پەروەردە دەربارەی مووچە ئاگاداری مامۆستایان و فەرمانبەران دەكاتەوە
وەزیری پەروەردە پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و دامەزراندنی وانەبێژانی یەکلا کردەوە
دواتر وەزیری پەروەردە پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و دامەزراندنی وانەبێژانی یەکلا کردەوە
ەیوەندیدار