ماوەی تازەکردنەوە و دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری دەنگدەران کۆتایی دێت



ئەو ماوەیەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دیاری كردبوو بۆ تازەكردنەوە و دەرهێنانی كارتی بایۆمەتری دەنگدان، سبەینێ‌ كۆتایی دێت دوای ئەوەی 10 ڕۆژ ماوەكەی تازەكرابووەوە.

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەئێستادا ھەموو ئەو دەنگدەرانەی، کە لە ماوەی نێوان بەروارەکانی (٠ ٢٠٢٢⁄٣⁄٢) بۆ (٢٠٢٣⁄٩⁄٢٠) تۆماری بایۆمەترییان ئەنجام داوە؛ سەردانی ناوەندەکانی تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانەکانیان.

ڕاشیگەیاند، هاووڵاتیان سەرجەم ڕۆژانی ھەفتە لە کاتژمێر٨:٠٠ی بەیانی تا کاتژمێر ٣:٠٠ی عەسر دەتوانن سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردنی كۆمسیۆن بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان.

ئاشكراشی كرد، ماوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران تا بەرواری (٢٠٢٤⁄٣⁄١٠) درێژکراوەتەوە و لەدایکبووانی (٢٠٠٦) و ئەو ھاووڵاتیانەی تۆمار نەکراون دەتوانن لەم ماوەیەدا خۆیان تۆمار بکەن تا کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان بۆ دروست بکرێ.

وتیشی، “بەڵگەنامەی پێویست بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بریتییە لە :کارتی نیشتیمانی یان پێناسی باری شارستانی یان ڕەگەزنامە و پاسپۆرتی عێراقی.

 

موچەخۆر لە نێوان هەژماری من و هەژماری بانکە فیدراڵیەکاندا
پێشت موچەخۆر لە نێوان هەژماری من و هەژماری بانکە فیدراڵیەکاندا
پەروەردە دەربارەی مووچە ئاگاداری مامۆستایان و فەرمانبەران دەكاتەوە
دواتر پەروەردە دەربارەی مووچە ئاگاداری مامۆستایان و فەرمانبەران دەكاتەوە
ەیوەندیدار