لە پارشێو (سحور) چی بخۆین؟؟



پزیشکێکی پسپۆڕ باس لەو خواردنانە دەکاتە کە پێویستە بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە پارشێودا بخورێت، ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردنی جۆری خواردنەکان بەپێی شێوازی ژیانی ڕۆژانە و کارکردنەکەت، لەگەڵ دۆخی تەندروستیت هەڵبژێرە.

دکتۆر بەدر سورچی، پرۆفیسۆری یاریدەدەر و پزیشکی پسپۆر لە گیادەرمان سەبارەت بەو خواردنانەی کە پێویستە بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە پارشێو بخورێت ڕایگەیاند، ھەوڵبدەن باشترین و تەندروست ترین خواردن بخۆن لە پارشێودا، چونکە ڕۆژێکی درێژی ژیانت لە پێشە خواردەنەکان بە پێی جۆری کارکردنەکەت بیانخۆ ئەگەر ماندووی زیاتر بخۆ ئەگەر تەنھا کارێکی سادەت ھەیە کەم بخۆ بۆ ئەوەی کێشت زیاد نەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، خواردنەکان بە ئارەزووی خۆت ھەڵیان بژێرە، ئاو خواردنەوە و چایەک بخۆ با (ھێل و دارچین یان گوڵەباخ یان بەیبون، شاریحانەی) تێدا بێت، بۆئەوەی تا ژانەسەر نەگری، تەحین یان ڕاشی، کونجی، گوێز و چەرەزاتی نەبرژاو، لەگەڵ ھەنگوین، ماست، هێلکه‌ی کوڵاو، په‌نیر، نیسک،‌ نۆکاو، لۆبیای کوڵاو، کەمێک شۆفان و ماست یان پەرداخێک شیر دەتوانرێت بخورێت.

وتیشی، بە هەمان شێوە دەتوانرێت نانی خۆمانە ساجی (گەنم و جۆ)، ئەگەر کارەکەت قورسە دەتوانی برنج، شۆربای برنج، مەعکرۆنی بێ چەوری، پەتاتەی کوڵاو، نیسک و نۆک و لۆبیا و ماش بخورێت، بە ئارەزووی خۆت خورما، مۆز، شلیک، شوتی، سێو، خەیار، تەماتە، سپێناخ، کاهوو و زه‌یتوون بخۆیت.

ئەو خواردنانەشی خستەڕوو کە پێویستە نەخورێت، خواردنی قورس، سوورکراوە، چەوری، گۆشتی سوێر، فاست فود، ترشیات، خواردنی سوێر، تیژ، ترش، پاقلاوە، شیرینی دەستکرد، خواردنەوە گازیەکان.

باسی لە هه‌ڵه‌کانی پارشێو کرد و وتی، خواردنی بڕێکی زۆر خۆراک به‌ تایبه‌ت خۆراکی چه‌ور، شیرینی و سوێری، خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر ئاو و شله‌مه‌نی به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی تینووت نه‌بێت له‌ ڕۆژه‌که‌دا، زیانی تەندروستی هەیە.

ئاماژەی بە زیانە تەندروستیەکانی پارشێو نەکردن کرد، زیاد بوونی هەستی برسیەتی کە دەبێتە هۆی ئەوەی بڕێکی زۆر زیاتر لە خواردن بخورێت لە بەربانگدا، وشک بوونەوەی جەستە و تێکچوونی ئاستی کانزاکان، سەرئێشە و زیاد بوونی تینوویەتی، قەبزی و ئاوسانی ناو سک وغازات، لەگەڵ دابەزینی ئاستی شەکرەی خوێن و بێهێزی وشەکەتی وهیلاکی لە ڕۆژدا.

سبەینێ بەفر و باران دەبارێت
پێشت سبەینێ بەفر و باران دەبارێت
نرخی بیتکۆین گەیشتە زیاتر لە ٧٠ هەزار دۆلار
دواتر نرخی بیتکۆین گەیشتە زیاتر لە ٧٠ هەزار دۆلار
ەیوەندیدار