نرخی بیتکۆین گەیشتە زیاتر لە ٧٠ هەزار دۆلار



بەهای دراوی بیتکۆین ئاستێکی پێوانەیی لە مێژووی خۆیدا تۆمار کرد و گەیشتە سەروو ٧٠ هەزار دۆلار، ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

تەنها چەند ڕۆژێک دوای شکاندنی نرخی پێوانەیی ساڵی ٢٠٢١، بەهای بیتکۆین لە سەرەتای ڕۆژی هەینیدا بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و ئاستێکی پێوانەیی لە مێژووی خۆیدا تۆمار کرد، بەهاکەی گەیشتە سەرووی ٧٠ هەزار دۆلار.

ئەمڕۆ هەینی، بیتکۆین کە پێشەنگی دراوی کریپتۆیە بەهاکەی بەرزبووەوە، کە ئاستی پێوانەیی پێشووی ٦٩ هەزار و ٣٢٤ دۆلار بوو کە ڕۆژی سێشەممە تۆماری کرد، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە ڕێژەی ٤٪ بەهاکەی بەرزبووەوە و گەیشتە سەروو ٧٠ هەزار دۆلار کە تا ئێستا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

لە ماوەی ٣٠ ڕۆژی ڕابردوودا بەهای دراوی بیتکۆین بە ڕێژەی زیاتر لە ٦٠٪ بەرزبووەتەوە و لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە نرخەکەی دوو هێندە زیادیکردووە.

لە پارشێو (سحور) چی بخۆین؟؟
پێشت لە پارشێو (سحور) چی بخۆین؟؟
ڕۆژی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکرێت
دواتر ڕۆژی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکرێت
ەیوەندیدار