دادگای فیدڕاڵی پەیامێكی دیكەی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند



سەرۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت، فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم هەر سێ مانگ جارێک یەک مووچە وەردەگرن، ئەمەش ناپەسەندە و دەشڵێت: “دەبێت وەك فەرمانبەرانی عێراق مووچە وەربگرن”.

جاسم عومەیری، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ محه‌مه‌د محایه‌دین، هاوتا ئوردنییەکەی، کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە عەممان بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، ئەرکی ئێستای دادگای فیدڕاڵی تەنها جێبەجێکردنی دەستوور نییە، بەڵکو جێبەجێکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان و پاراستنی یەکپارچەیی عێراقە، ئەمەش ئەرکێکی قورسە.

ڕاشیگەیاندووە، نەوت و گاز موڵکی هەموو عێراقییەکانە و پێویستە داهاتەکەی بۆ هەموو گەلی عێراق بێت.

سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی دەشڵێت: “فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم هەر سێ مانگ جارێک یەک مووچە وەردەگرن، ئەمەش ناپەسەندە”.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکەی عێراق ئەو مافەیان هەبێت لەكاتی خۆیدا شایستە داراییەكانیان وەربگرن.

هاوکات، دوێنێ سێ شه‌ممه‌ سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدراڵی ڕایگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان به‌ربه‌ست بۆ (تەوتین)كردنی مووچه‌ دروست بكات، ئه‌وا فه‌رمانگەکانی هه‌رێم ده‌توانن خۆیان له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه‌ مووچه‌كانیان (تەوتین) بكه‌ن”.

ئەمە لەكاتێكدا لە 21ی مانگی ڕابردوودا دادگای باڵای فیدڕاڵی لە دۆسیەی تایبەت بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بڕیاریدا بە پابەند كردنی هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق بە ئامادەكردنی لیستی مووچە و دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق و كردنەوەی كارتی بانكی بۆیان لە بانكە فیدڕاڵییەكان.

وەزیری پەروەردە كاتی جێبەجێ‌ كردنی داواكارییەكی مامۆستایان ئاشكرادەكات
پێت وەزیری پەروەردە كاتی جێبەجێ‌ كردنی داواكارییەكی مامۆستایان ئاشكرادەكات
ژیانەوە، خەمڕەوێنێ کەمئەندامان
دوات ژیانەوە، خەمڕەوێنێ کەمئەندامان
پەیوەندیدار