بەشەئاردی مانگانە دابەشدەکرێت



بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکان لە قۆناغی کۆتایە و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی مانگی نیسان بەسەر هاووڵاتییاندا دەكرێت.

سەلام حاجی خدر، بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕاگەیاند، بەپێی ئەو میكانیزمەی لە بەغداد دانراوە گەنم وەردەگیرێت و دەكرێتە ئارد و دواتر بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەكرێت، ئێستا دابەشكردنی بەشەئاردی مانگی ئازار كۆتاییهاتووە و هاوشێوەی عێراق لە هەرێمی كوردستانیش بەشە ئاردی مانگی ئازار بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشكراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەموو ئامادەكارییەك كراوە و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی مانگی نیسان دەکرێت.

 

کەمپی هۆڵ بەرەو داخستن دەچێت
پێشت کەمپی هۆڵ بەرەو داخستن دەچێت
ئەمڕۆ هاتووچۆی بارهەڵگر قەدەغەیە
دواتر ئەمڕۆ هاتووچۆی بارهەڵگر قەدەغەیە
ەیوەندیدار