ژیانەوە، خەمڕەوێنێ کەمئەندامان



تیروپشک بۆ یەکەکانی پڕۆژەی ژیانەوە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرا، کەمئەندامانیش فرمێسکی خۆشیان سڕی.

سەیران، خاوەن پێداویستی تایبەتە پاش ئەوەی گوێی لە ناوی خۆی بۆ دەرچوونی یەکە نیشتەجێبوونەکە بوو، دڵخۆشی تەواوی ڕووخساری داگیرکردبوو.

هەرچەندە ناتوانێت گوزارشت لە دڵخۆشییەکانی بە وشە بکات، بەڵام زمانی جەستەی ئەوەی لە ناخیدایە نیشانیدەدات.

پاش مانگێک لە ڕاگەیاندنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمئەندامان، ئەمڕۆ تیروپشک بۆ دەرچوونی یەکەکانی پڕۆژەی ژیانەوە ئەنجامدرا.

نزیکی هەزار کەس لە خاوەن پێداویستی تایبەت و کەسوکاریان لە هۆڵەکەدا ئامادەبوون، ئەو ٢٠٠ یەکەیە بووەتە ئومێدێکیان تا لە بەشێکی خەمەکانیان ڕزگاریان ببێت.

ئەم یەکانە دەبێتە فریادڕەسیان و لە کرێچێتی ڕزگاریان دەکات.

شەهلا ئیبراهیم، منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەیە، ئەمڕۆ ئەویش یەکێک لە یەکەکانی بۆ دەرچووە، خەمی دەیان ساڵەی دەڕەوێتەوە.

خەیاڵ باقی، خاوەن پێداویستی تایبەتە و دایکی سێ منداڵە، بە کاری پاککردنەوە پێویستی منداڵەکانی و کرێی خانووەکەی دابیندەکرد، ئەمڕۆ بۆ خەیاڵ دەبێتە ڕۆژێکی نوێ، ئەویش لە کرێی خانوو ڕزگاری دەبێت.

 

لە یەکێتی کەمئەندامان دوو هەزار و ٤١٣ فۆڕم بۆ ٢٤٠ یەکە پڕکراوەتەوە، پاش لێکۆڵینەوە و گونجاندی ئەوانەی فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە لەگەڵ مەرجەکان، ٧٠٠ کەس ئەمڕۆ لە هۆڵەکەدا بوو بۆ تیروپشکی ئەو ٢٠٠ یەکەیە، جگە لەوەش٤٠ یەکە بۆ نابیست، نابینا و تالاسیمیا تەرخانکرا.

سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە هەوڵیشدان بۆ ئەوەی لە پڕۆژەکانی دیکە، یەکە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت تەرخانبکرێت.

پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ژیانەوە دەکەوێتە قولەرەیسی لە سلێمانی، لە هەزار یەکە پێکهاتووە، ٪٢٤ یەکەکانی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت تەرخانکراوە، قیستی مانگانەکەی ١٥٠ هەزار دینارە، نرخی یەکەکان پێنج هەزار دۆلارە، لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم کارەکانی تەواودەبێت.

دادگای فیدڕاڵی پەیامێكی دیكەی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
پێشت دادگای فیدڕاڵی پەیامێكی دیكەی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا کرا
دواتر لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا کرا
ەیوەندیدار