وەزیری پەروەردە كاتی جێبەجێ‌ كردنی داواكارییەكی مامۆستایان ئاشكرادەكات



وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ هەموارکردنەوەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق مامۆستایانی وانەبێژ دادەمەزرێندرێن.

لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندان و بایكۆتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، مامۆستایانی وانەبێژیژ دەستیان بە خۆپیشاندان و بایكۆت كرد و بۆ شكاندنی باكیۆت بەردەوام 5 داواكاری لەلایەن مامۆستایان و وانەبێژانەوە دەوترایەوە، كە یەكێك لە داواكارییەكان دامەزراندنی وانەبێژان بوو.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەمیانەی کردنەوەی دوو خوێندنگە لە سنووری قەزای بەردەڕەش بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگی 8ی ڕابردوو ڕەزامەندی دابوو، کە مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەی پێویستە کاری دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست بۆ بکرێت”.

ڕاشیگەیاند، “سەرۆكی حكومەت داوای کرد ئێمە لەگەڵ وەزارەتی دارایی دابنیشین و ڕایسپاردین کۆنووسێک ئامادەبکەین. کۆنووسەکەشمان ئامادەکرد، بەڵام بەداخەوە دواتر ئەو مامەڵەی حکومەتی فیدڕاڵی لەگەڵ پشکی هەرێمی کوردستانی بەسەردا هات”.

ئاماژەی بەوەشکرد “بڕیاری سەرۆکی حکومەت سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ نەگۆڕاوە، بەڵام چاوەڕێ دەکەین پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدڕاڵی هەمواربکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو کات کاری بەگرێبەست بوونی مامۆستایانی وانەبێژ و خزمەتی هەموو مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان بکەین”.

لەماوەی ڕابردوودا، وەزیری پەروەردە لە گشتاندنێكدا بۆ مامۆستایان لەپێناو شكاندنی بایكۆت ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ هەموار كردنەوەی یاسای بودجەی عێراق و ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە و مامۆستایانی وانەبێژ بە گرێبەست دادەمەزرێنن.

پەروەردە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە
پێشت پەروەردە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە
دادگای فیدڕاڵی پەیامێكی دیكەی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
دواتر دادگای فیدڕاڵی پەیامێكی دیكەی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
ەیوەندیدار