٪٧٥ی عێراقییەکان “تیک تۆک”یان هەیە



عێراق پلەی ١٤ی جیهاندایە لە ڕێژەی ژمارەی بەکارهێنەرانی “تیک تۆک” پاراست، کە هەمان ئەو پلەیە کە تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢ تۆماری کردووە، بەڵام ژمارەی بەکارهێنەرانی نزیکەی ٪٦٠ زیادیکردووە.

ئەمساڵ ژمارەی بەکارهێنەرانی “تیک تۆک” لە عێراق گەیشتە نزیکەی ٣١.٩ ملیۆن بەکارهێنەر، کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کە ٢٠.١ ملیۆن بەکارهێنەری هەبووە، ژمارەی بەکارهێنەرانی نزیکەی ٪٦٠ زیادیکردووە.

بەپێی ئامارێکی ماڵپەڕی ستایستا، ئەمریکا بە ١٤٨.٩ ملیۆن بەکارهێنەر لە پلەی یەکەمدا هات و ئەندەنوسیا بە ١٢٦.٨ ملیۆن بەکارهێنەر لە پلەی دووەمدا هات، لە دوای ئەویش بەڕازیل، مەکسیک، ڤێتنام و ڕووسیا دێن، کە ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٢٤دا دابەزی بۆ پلەی شەشەم، لە کاتێکدا لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢ پێش مەکسیک و ڤێتنام لە پلەی چوارەمدا بوو.

عێراق لە ڕووی ژمارەی بەکارهێنەرانی تیک تۆکەوە لە پلەی سێیەمی جیهانی عەرەبیدایە، لە دوای سعودیە و میسر.

ژمارەی بەکارهێنەران لە سعودیە گەیشتووەتە ٣٥.١ ملیۆن کەس، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ٢٣.٦ ملیۆن بەکارهێنەر بووە، واتە ڕێژەی بەرزبوونەوە لە سعودیە ٪٤٨ بووە.

لە میسر ژمارەی بەکارهێنەران لە ساڵی ٢٠٢٤دا گەیشتە ٣٢.٩ ملیۆن کەس، بە ڕێژەی ٪٥٤ زیادیکردووە، ئەمەش وایکردووە ڕێژەی گەشەی بەکارهێنەران لە عێراق زیاتر بێت لە میسر و سعودیە.

بەپێی دوایین ئامار تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤ ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە عێراقدا ٣٦.٢ ملیۆن بەکارهێنەر دەبێت، لەبەرامبەردا نزیکەی ٣٢ ملیۆن بەکارهێنەری ئەپڵیکەیشنی “تیک تۆک” لە عێراقدا هەیە، واتە ٨٨٪ بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت هەژماری تیک تۆکیان هەیە .

بە واتایەکی تر نزیکەی ٪٧٥ی دانیشتوانی عێراق هەژماری تیک تۆکیان هەیە! ئەمەش ئامارێکی سەرسوڕهێنەرە.

 

بیتکۆین ئاستی ٦٨ هەزار دۆلاری تێپەڕاند
پێشت بیتکۆین ئاستی ٦٨ هەزار دۆلاری تێپەڕاند
ڕۆژنامەیەکی عەرەبی: بەغدا لە ژێر پەردەی یاسادا دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان کەمدەکاتەوە
دواتر ڕۆژنامەیەکی عەرەبی: بەغدا لە ژێر پەردەی یاسادا دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان کەمدەکاتەوە
ەیوەندیدار