میسر ھەوڵەکانی لەپێناو گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە چڕکردووەتەوە



شاندی ئەمنی میسر کە ڕۆڵی نێوەندگیری لە گفتوگۆکان لەبارەی ئاگربەست لە غەززە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل دەگێرێت، ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە لەپێناو گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە.

شاندی ئەمنی میسر ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە لەپێناو گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل.

کەناڵی ھەواڵی قاھیرە لە سەرچاوەیەکی باڵای میسری گواستووەتەوە کە گفتوگۆکان لەبارەی ئاگربەست لە غەززە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل لە قاھیرە، دەستیان پێ کردووەتەوە.

سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە لەگەڵ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ناڕاستەخۆی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە قاهیرە، شاندی ئەمنی میسر ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە لەپێناو گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە میسر ھۆشداری لە مەترسی پەرەسەندنی گرژییەکان داوەتە بەشداربووانی گفتوگۆکان، ئەگەر گفتوگۆکان لەبارەی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، شکست بھێنن.

ئیسرائیل باڵیۆزەکەی لە ئەمریکا دەگۆڕێت
پێشت ئیسرائیل باڵیۆزەکەی لە ئەمریکا دەگۆڕێت
بە بەشداریی سەدان موریدی تەکیەی کەسنەزانی یادی مەولودی پێغەمبەر کرایەوە
دواتر بە بەشداریی سەدان موریدی تەکیەی کەسنەزانی یادی مەولودی پێغەمبەر کرایەوە
ەیوەندیدار