بە بەشداریی سەدان موریدی تەکیەی کەسنەزانی یادی مەولودی پێغەمبەر کرایەوە



بە بەشداریی سەدان کەس لە موریدانی تەریقەتی قادری کەسنەزانی یادی مەولود کرایەوە.

بە بەشداریی سەدان کەس لە موریدانی تەریقەتی قادری کەسنەزانی و لە نێو تەکیەی سەرەکی تەریقەتەکە لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محه‌مه‌د (د.خ) کرایەوە.

یاده‌كه‌ به‌ به‌شداریی رێبه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی، شێخ نه‌هرۆ محەمەد کەسنەزانی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ده‌روێشان و موریدانی تەریقەتەکە کە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، ناوەڕاست و باشووری عێراق هاتبوون، کرایەوە.

ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنی نوێژی بە کۆمەڵ و گوتنەوەی چەند زیکرێکدا و هاوکات ژەنینی دەف بەڕێوەچوو.

تەریقەتی کەسنەزانی یەکێکە لە تەریقەتەکانی سۆفیگەری و لقێکە لە تەریقەتی قادری کە لە هەرێم و سەرانسەری جیهان بە سەدان موریدی هەیە.

 

 

میسر ھەوڵەکانی لەپێناو گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە چڕکردووەتەوە
پێشت میسر ھەوڵەکانی لەپێناو گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە چڕکردووەتەوە
کەمپی هۆڵ بەرەو داخستن دەچێت
دواتر کەمپی هۆڵ بەرەو داخستن دەچێت
ەیوەندیدار