بیتکۆین ئاستی ٦٨ هەزار دۆلاری تێپەڕاند



ماوەی چەند هەفتەیەک دەبێت بەهای بیتکۆین لە بەرزبوونەوەدایە، ئەمڕۆ گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی و ٦٨ هەزار دۆلاری تێپەڕاند کە لە ساڵی ٢٠٢١ ەوە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

بەپێی زانیارییەکانی پلاتفۆرمی بازرگانی دراوی کریپتۆ Binance، ئەمڕۆ سێشەممە، بیتکۆین بەرزترین ئاستی خۆی لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ەوە تۆمارکردووە، کە بەیانی ئەمڕۆ ئاستی ٦٨ هەزار دۆلاری تێپەڕاند.

بەپێی داتاکانی ئەو پلاتفۆرمە بازرگانییە، ئاستی بیتکۆین لە ماوەی دانیشتنی بازرگانیدا لە کاتژمێر ٠٢:٠٨ بە کاتی مۆسکۆ، بە ڕێژەی ٪٨.١٨ بەرزبووەتەوە و گەیشتە بەهای ٦٨ هەزار و ٢٨٤ دۆلار، کاتێک بۆ دواهەمین جار کە نرخی بیتکۆین گەیشتە ٦٨ هەزار دۆلار لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بوو.

ئەمساڵ بەهای بیتکۆین بە ڕێژەی ٪٥٠ بەرزبووەتەوە و زۆربەی بەرزبوونەوەکەش لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، سەرەڕای قازانجە سەرسوڕهێنەرەکان، هەندێک لە پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە وەبەرهێنان یان کڕینی دراوە کریپتۆکان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم وەبەرهێنانە پڕ لە مەترسییە بۆ مامەڵکردن پێوەی.

کەشناسی هەرێم: بەفر دەبارێت
پێشت کەشناسی هەرێم: بەفر دەبارێت
٪٧٥ی عێراقییەکان “تیک تۆک”یان هەیە
دواتر ٪٧٥ی عێراقییەکان “تیک تۆک”یان هەیە
ەیوەندیدار