ئیسرائیل باڵیۆزەکەی لە ئەمریکا دەگۆڕێت



ئەمڕۆ هەینی، میدیاکان بڵاویانکردەوە، پێشبینی دەکرێت بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نەیەوێت ماوەی مایکل هێرزۆگ، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا درێژبکاتەوە، کە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا کۆتایی دێت.

ناتانیاهۆ دەتوانێ ماوەی ساڵێکی دیکە ماوەی باڵیۆزی ئیسرائیل درێژ بکاتەوە، بەڵام بە هاوکارەکانی وتووە کە سەرەڕای ئەوەی باڵیۆزەکە خواستی بەردەوامبوونی هەیە، پلانی نییە ئەو کارە بکات.

بەپێی ئەوەی کە میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، پێش دەستپێکردنی شەڕی بزووتنەوەی حەماس ناکۆکی لەنێوان ئەو دوو کەسەدا هەبووە و ئاماژەی بەوەدا کە باڵیۆزەکە برای ئیسحاق هێرزۆگی سەرۆکی ئیسرائیلە.

ناتانیاهۆ دەیەوێت گیلاد ئەردان باڵیۆز لە نەتەوە یەکگرتووەکان جێگای هێرزۆگ بگرێتەوە، بەڵام پێشبینی ناکرێت کە بەم زووانە بڕیار لەبارەیەوە بدرێت.

باڵیۆزی ئێستا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی تەمەنی، لە پێناو بەردەوامبوون لە هاوکاریکردنی ئیسرائیل لە شەڕەکەدا، لە کاتێکدا هێرزۆگ لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ دەستبەکاربوو.

سوپای عێراق دوو جوتیاری کوردی دەستگیر کرد
پێشت سوپای عێراق دوو جوتیاری کوردی دەستگیر کرد
میسر ھەوڵەکانی لەپێناو گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە چڕکردووەتەوە
دواتر میسر ھەوڵەکانی لەپێناو گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە چڕکردووەتەوە
ەیوەندیدار