تیپی تۆپی پێی کورتەباڵاکانی کوردستان لە ئێران سەرکەوتنیان تۆمار کرد



تیپی تۆپی پێیی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کورتەباڵاکانی وڵاتی ئێران بوونەوە، بە جیاوازی ٨ گۆڵ سەرکەوتنیان تۆمارکرد.

عومەرجەبارساڵح، سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان ڕایگەیاند، بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر هەڵبژاردەی تیپی تۆپی پێیی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان و هەڵبژاردەی تیپی تۆی پێیی کورتەباڵاکانی وڵاتی ئێران لە ڕۆژی ٢٩ مانگی شوباتدا لە تارانی پایتەختی ئێران بەیەک گەیشتن، کۆمەڵەکەمان توانی سەرکەوتن تۆمار بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردەی تیپی تۆپی پێیی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان توانی بە جیاوازی ٨ گۆڵ لە تیپی تۆپی پێی کورتەباڵاکانی وڵاتی ئێران بباتەوە.

وتیشی، لە یارییەکەدا تیپی تۆپی پێیی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان ٩ گۆڵی تۆمارکرد، تیپی تۆپی پێی کورتەباڵاکانی وڵاتی ئێران ١ گۆڵی تۆمارکرد.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە میانەی گەشتە وەرزشییەکەدا لەنێوان هەردوولادا بیرو ڕا گۆڕدرایەوە وەک (وەرزشی وهونەری کۆمەڵایەتی وکلتوری و)هتد، چەندین چالاکی و کۆبوونەوەمان سازکرد.

تۆوی چیا و سوودە تەندروستییە ناوازەکانی لەسەر جەستە بزانە
پێشت تۆوی چیا و سوودە تەندروستییە ناوازەکانی لەسەر جەستە بزانە
لە بەشێکی هەرێم نمەباران دەبێت و بەشێکی دیکە خۆڵبارین
دواتر لە بەشێکی هەرێم نمەباران دەبێت و بەشێکی دیکە خۆڵبارین
ەیوەندیدار